به‌په‌له

سەعید ساعدی: ئەگەر حزبەکان یەکگرتوو بواتاین دەکرا شۆڕشی ژینا ببوایتایە قەڵمبازێک بۆ ڕزگاری

سەعید ساعدی، ئەندامی کەنەکە دەڵێت، “نایەکگرتوویی حزبەکان ئەگەرێتەوە بۆ ئەو نالەبارییەی کە یەک کەمپ نشینی تووشی کردن و دوو لە ناو لایەنی جیاوازی ئێرانی فارس دا بە دوای هاوبەش دا دەگەڕێن. بۆیە لە دژایەتی یەکتردا ژیان دەکەن و ناتوانن هێزی نوێ قەبووڵ بکەن و لایەنی ئێرانی سنووریان بۆ دابین دەکات.”

قەندیل پرێس: سڵاو و ڕێز کاک سەعید، سپاستان دەکەین ئەم وتووێژەتان لەگەڵ قەندیل پرێس قەبووڵ فەرموو، وەکوو پرسیاری یەکەم، بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ و بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمانە چ پەیامێکیان بۆ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و حێزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە؟

سەعید ساعدی: گەلی ئێمە لە رۆژهەڵات لە یەک ئاگر دەسووتێت و لە یەک زام دەناڵێنێت ،ئەویش داگیرکاری و رژیمی ئێسلامییە .
ئاگری نەورۆز بەهێزترین کانگای کۆکردنەوەی هەموو گەل و هێزی مێژوویی یەکگرتنە .
گەلی ئێمە هەم لە مێژووی هەزاران ساڵە کەڵک وەردەگرێ و هەمیش لە تێکۆشانی چالاکانی پێشەنگی وڵاتپارێز پێشوازی کردووە و هەر ساڵ لە رووبەرێکی بەرفراوان تر دا و بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس لە ئیلامەوە تا ماکۆ نەورۆزی بەرخۆدان پیرۆز دەکات.
خوێنی ژینا بووە مەداری ژیانەوە و بووە گڕی ئازادیخوازی.گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەی گەلان لە چوارچێوەی بنەمای ئەخلاقی و سیاسی زڵمیان قەبووڵ نەکرد و تەسلیمیەت یان نەپەزێرا.
سەرهەڵدانی ژن،ژیان،ئازادی بووە ڕووبارێکی بە خۆڕ و هەموو دونیا گەرا و هەموو گەلانی جیهان لە کەنار ئەم ڕووبارەدا خەون و خۆزگەی لە مێژیینەی ئازادیخوازییان بانگەواز کرد.

قەندیل پرێس: بە گشتی چ هەڵسەنگاندنێکتان لە ساڵی پارەکە بۆ خەباتی مەدەنی ناو ڕۆژهەڵات هەیە؟

سەعید ساعدی: خەباتی مەدەنی نە وابەستە بووگە بە ئەحزاب و نە بە تەواویش دابڕاو بووگە ،هەمیشە پێوەندییک هەبووە ،بە تایبەت ئەو حزبانەی کە باوەڕیان بە خەباتی گەل و مەدەنی هەیە هەوڵیان داگە تینێک ببەخشنە ئەو خەباتە ،ئەمەش هەم خەڵک و چالاکان دەیزانن و هەمیش رژیم بێ ئاگا نیە و سەرەرای زیندانی کردنی سەدان چالاک بۆی کونترۆڵ ناکرێ.

قەندیل پرێس: حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی، یەکگرتوویەکی کەم وێنەیان لە خۆیان نیشاندا بەڵام دواتر لە دوو بۆنەی ئێعدام کرانی چوار پێشمەرگەی کوردستان (نایەکگرتوویی لە مانگرتن) و هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامیدا (نەبوونی بەیانیەی هاوبەشی بایکۆتی هەڵبژاردن)، ئەو یەکگرتوویە لاواز دیار بوو، شرۆڤەی بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟ هۆکاری بەردەوام نەبوونی ئەو یەکگرتووییە بە چی دەزانن؟ هەروەها ساڵی پارەکە دوو حێزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە پێی نیشانەکان لە یەک دوور کەوتنەوە، لە لایەکی‌تر دوو حێزبی حدکا و پژاک لەیەک نزیک بوونەوە، خوێندنەوەی بەڕێزتان لەسەر ئەو دوورکەوتنەوەو ئەم نزیک بوونەوە چییە؟
قەندیل پرێس: ئێمە دەتوانین جیاوازی پێکهاتەی گەل و حزب دەست نیشان بکەین بەڵام ناتوانین خەباتی مەدەنی و چالاکی حزبەکان بخەینە دوو بەرەی جیاوازەوە .
بێشک شۆرشی ژن ژیان ئازادی نوقتە عەتف و لووتکەی چیایێکی بەرز بوو کە فەتح کرا. گەلی ئێمە لە ئەم نەورۆزەدا جێژنی ئەو سەرکەفتنەیان گرت کە لە شۆرشی ژینا بە دەستیان خست. شۆڕش و تێکۆشەرانێک کە لە یەکگرتوویی هێزیان دەگرت و بۆ خۆپیشاندان و بۆ بەشداری لە پرسەی شەهیدان چاوەرێ بڕیاری هیچ حزب و هیچ ئێتێلافێکی ئێرانی نەبوون.
نایەکگرتوویی حزبەکان ئەگەرێتەوە بۆ ئەو نالەبارییەی کە یەک کەمپ نشینی تووشی کردن و دوو لە ناو لایەنی جیاوازی ئێرانی فارس دا بە دوای هاوبەش دا دەگەڕێن. بۆیە لە دژایەتی یەکتردا ژیان دەکەن و ناتوانن هێزی نوێ قەبووڵ بکەن و لایەنی ئێرانی سنووریان بۆ دابین دەکات.
لە شۆرشی ژینا ئەم کەلێنە زیاتر خۆی بەرجەستە کرد ،لایەنێک نەیتوانی لە ئەو داوە خۆی دەرباز بکات کە بە ساڵانە خۆی پێوە گلاندووە و ئێرادەی خۆی دا بە دەستی ناسنامەی نادیمۆکراتیکی ئێرانیەوە ،هەر بۆیە لە باقی حزبەکان دوور کەوتەوە و ئەوانی تر لێک نزیک بوونەوە.
درۆ کردن و فێڵ بازی لەوانەیە لایەنێکی ئەویدی ئێرانی فریو بدات ،بەڵام لە ناو ماڵی کورد دا رسوایی و لێکترازان دەخۆڵقێنێت.

قەندیل پرێس: ئێستا لەناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ گۆتاری فێدراڵیزم خوازی، کۆنفێدڕاڵیزم خوازی و سەربەخۆیی خوازی، بوونیان هەیە، بەڕێزتان کام یەک لەم گۆتارانە بۆ دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵات بە باشتر دزانن؟

سەعید ساعدی: نەورۆز بە گشتی و نەورۆزی ئەمساڵ بە تایبەتی ئەکتێکی کۆنفێدراڵە .لە سەدان شوێن ،بە هەزاران رەنگ و دەنگی جیاواز و بە پێشەنگی ژن پیرۆزکردنی نەورۆز فەقەت لە بەستێنێکی فەرهەنگیی مێژوویی کۆنفێدراڵ دا خۆی دەبینێتە وە.
فێدراڵیسمی باشوور و عێراق هیچ کات جێگیر نەبووە ،لە باشوور بە بەربڵاوی کۆنفێدراڵیسمی کۆمەڵایەتی قەوم و عەشیرە دەوری هەبووە (ئەگەرچی نە هەستیاریی دیموکراتیکی هەبووە و نە باڵادەستی ژن) ، لە باکوور و لە رۆژئاواش کۆنفێدراڵە .
رۆژهەڵات حەتا ئەگەر پرۆژەیکی ئیقلیمی خەیاڵ ئاوی بەرەو فێدراڵ یان سەربەخۆیی بیبات دیسان گەل کۆنفێدراڵ ژیان دەکات.

قەندیل پرێس: وەکوو پرسیاری کۆتایی، خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ساڵی 2724 چۆن دەبینن؟ و چ پێشنیارێکتان هەیە بۆ بەهێز بوونی خەبات لەم بەشەی کوردستان؟

سەعید ساعدی: ئەگەر حزبەکان یەکگرتوو بواتاین دەکرا شۆڕشی ژینا ببوایتایە قەڵمبازێک بۆ ڕزگاری ،ئێستەش کات هەیە.رژیم کە خۆی بۆ بوومەلەرزەی پاش نەمانی خامەنەیی حازر دەکات ،ئێمە ش فەقەت بە یەکگرتوویی سیاسی و سەربازی دەتوانین ساڵی نوێ بکەینە ساڵی یەکلاکردنەوەی جێگیربوون و سەرکفتن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

حەمە نەزیف قادری: پێویستە لایەنە کوردیەکان یەکگرتووبن، ڕەزا پەهڵەوی خەریکی قۆزتنەوەی دۆخەکەیە و تا ئێستا هیچ شتێکی ئەرێنی ڕانەگەیاندووە

قەندیل پرێس – وتووێژ وتووێژی تایبەتی دامەزراوەی میدیایی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەرێز حەمەنەزیف قادری، بەپرسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *