به‌په‌له

سەرۆک وەزیرانی عێراق: چاوپۆشی لە هیچ هێرشێک ناکەین کە بکرێتە سەر حەشدی شەعبی

قەندیل پرێس-  بەغداد

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای بانگەوازی پاراستن لە هێرشەکان لەبەغدا سەردانی بارەگای سەرەکی حەشدی شەعبی کرد و لەم سەردانەدا چەند پەیامێکی ئاڕاستە کرد:

حکومەت چاوپۆشی لە هیچ هێرشێک ناکات کە بکرێتە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و هەموو جۆرەکانی تری هێزە چەکدارەکان.

تۆمەتبارکردنی حەشد بە ئەنجامدانی کاری “دەرەوەی یاسا”، یان نەزانییە یان چەواشەکارییەکی بە مەبەستە. حەشد هێزێکی سەرەکییە و لە ژێر چەتری دەستوور و یاسادا کار دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو، کە پێویستە حکومەتی عێراق حەشدی شەعبی لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بپارێزت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *