به‌په‌له

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: لەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، لەمساڵدا شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان راگەیاند، “هاوشێوەی ساڵانی رابردوو کۆچی نایاسایی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە، بەپێی ئامارەکان لەمساڵدا بە نزیکەیی شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمەوە کۆچیان کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نزیکەی 10 کۆچبەر لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا لە رێگەی کۆچدا گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی بەشێکیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و پاراستنی مافی کۆچبەران 17 ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی کۆچبەران ناساندووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کچە وەرزشوانێکی کورد ئاڵای کوردستان دەخاتە کتێبێکی دانیمارکەوە

لە وڵاتی دانیمارک، کچە وەرزشوانێکی کورد بەناوی “ڤالێنتینا ماهر جەمیل”، بەهۆی لێهاتوویی بێوێنەی لە بواری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *