به‌په‌له

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان کرد و کۆبوونەوە.

مایکڵ ریگاس ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و بڕیارە بەشداری لە کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی بکات لە هەولێر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تێچووی پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەکەی لە هەولێر 796.1 ملیۆن دۆلارە. ئاماژە بەوەش دەکات، لەنێو باڵەخانە نوێیەکەدا 7 ئاژانس و وەزارەتی ئەمریکی کارمەندیان دەبێت و کاری تێدا دەکەن.

کونسووڵخانە نوێیەکەی ئەمریکا لە 6ی تەممووزی 2018 بەردی بناخەی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کات و سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەو کاتی ئەمریکا لە بەغدا دانرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن

تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمه‌ڵێك ناكۆكی بنه‌ماڵه‌یی له‌ هه‌رێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *