به‌په‌له

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات لەشاری ئەبو زەبی کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و  پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکانی هەردوولایان کردووە.

لەگەڵ محەمەد بن زائید ئال نەهیان کۆبووەتەوە
پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی،لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەتەوە.

گفتووگۆ لە بارەی دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکەوە کراوە
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.

سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی ئیماراتی کردووە
ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کردووە و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردووەتەوە ، هەروەها دانانی نێردەیەکی ئیماراتی، تایبەت بە کاروباری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاندووە.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *