سوپای تورکیا لەدژی گەریلا ئۆپەراسیۆن دەستپێدەکات

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پەکەکە ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە بەرانبەر هێزەکانمان لە باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆن و هێرشی بەرفروانی ئەنجام دا.

هەپەگە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ١٤ – ١٥ـی تشرینی یەکەم لە هەرێمی ڕوبەری سێگۆشەی چەولیک و ناوچەکانی لجێ و پاسوری ئامەد ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ١٤- ١٥ـی تشرینی یەکەم لە هەرێمی هەرەکۆلی بۆتان ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان ئەنجام درا.

هەروەها لە ١٩ـی تشرینی یەکەم لە هەرێمی بەستای بۆتان ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.

هەپەگە ڕونیکردەوە، لەم ئۆپەراسیۆنانەدا کە دژ بە هێزەکانی گەریلا کە لە پێگەی ئاگربەستدان ئەنجام دەدرێن ، وێڕای ئەوەی نامانەوێت، بەڵام گەر ڕوبەڕوبوونەوەیەک ڕووبدات، ئەو هێزانەی ئۆپەراسیۆن دەکەن بەرپرسیارن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرۆکی لوبنان: وڵاتەکەمان جەنگی لەگەڵ ئیسرائیل ناوێت

سەرۆکی لوبنان بە شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری جەنگ نییە لەگەڵ ئیسرائیل، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *