به‌په‌له

ساڵح موسلیم بۆ قەندیل پرێس: ئەو چەکدارانەی هێرشی گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب دەکەن سەر بە تورکیان

قەندیل پرێس

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک (پەیەدە) بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ “ئەو گروپە چەکدارانەی هێرشی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب دەکەن، لە ژێر کۆنترۆل و فەرمانی حکومەتی کاتی سوریادا نین، بەڵکو ڕاستەوخۆ سەر بە تورکیان”.

دەربارەی هۆکار و ئامانجی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب، ساڵح موسلیم دەڵێت: “ تورکیا بە رێگای ئەم هێرش و گروپە چەکدارانە دەیانەوێت کورد بترسێنن و فشار دروست بکەن تا ڕادەستی خواست و داواکاریەکانی تورکیا ببن، بەڵام ئەم هەوڵ و فشارانە هیچ ئەنجامێکیان نابێت”.

درەنگی ئەمشەو 22/23ـی کانونی یەکەمی 2025 دوای گەیشتنی وەفدی تورکیا بۆ دیمەشق گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا دیسان هێرشیان بۆ گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەستپێکردەوە و شەڕ کەوتە نێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هێرشی بەردەوام بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، بە بەکارهێنانی هاوەن و چەکی قورس لەلایەن گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە بووە هۆی برینداربوونی 17 هاووڵاتیی مەدەنی و کوژرانی هاوڵاتیەکی تەمەن 57 ساڵ، لەنێویاندا منداڵ هەیە.

هێرشەکە سەلمێنەری ئەوەیە دیمەشق ناتوانێت گرووپە چەکدارەکانی کۆنتڕۆڵ بکات، ئێمە دیمەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم هێرشانە دەزانین.

گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن و بەشێکی ئەرمەنی و کریستیانەکانیش تێدا دەژین، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بە هەسەدەدان و دوای رێککەوتنی 10ـی ئازاری نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق لە 1ی نیسانی 2025 رێککەوتنێکی دیکەی ئەمنی دەربارەی گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب ئیمزا کرا، کە هێزی هاوبەشی ئاسایشی ناوخۆی هەسەدە و وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەرێوەببەن، بەڵام ئەمە دووەم جارە دوای ئەو رێککەوتنە شەڕ لە نێوان هەردوو لادا ڕوودەدات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *