به‌په‌له

ساتی پوچەڵکردنەوەی هەوڵی هەڵاتنی نێزیکەی 60 کەس لە کەمپی هۆڵ لە ڕۆژاڤا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کەمپەکە

قەندیل پرێس

هەوڵێکی مەترسیداری هەڵهاتنی بەکۆمەڵی لایەنگرانی سەر بەداعش لەکەمپی هۆڵ لەڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵکرایەوە.

دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، “هەوڵێکی هەڵهاتنیان پوچەڵکردوه‌تەوە لەلایەن نزیکەی 60 کەس لەکەمپی هۆڵ کە بنەماڵەی ئەوکەسانه‌ن پەیوەندییان بەداعشەوە هەیە”.

ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، “هێزەکانمان هەوڵێکی هەڵهاتنی بەکۆمەڵیان لەلایەن ژمارەیەک خێزانی داعشەوە پوچەڵکردوەتەوە کە ژمارەیان 56 کەسە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستگیرکراوەکان هەوڵی هەڵهاتنیانداوە بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی گەورە.

هه‌ر له‌و ڕاگەیەندراوەدا هاتوە، “هێزە ئەمنییەکان نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە چالاکیی گوماناوییان دەستنیشانکردوە، کاتێک کۆمەڵێک کەس بینراون کە بەشێوەیەکی نائاسایی سواری ئۆتۆمبێلێک بون، هەربۆیە هێزە ئەمنییەکان دەستوەردانیان کردوەو ئۆتۆمبێلەکەیان وەستاندوە لەکاتێکدا هەوڵیداوە بەدەروازە سەرەکییەکەدا تێپەڕێت‌و هەموو ئەوانەشی لەناوەوە بون دەستگیرکراون”.

بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌، “دەستگیرکراوەکان کە ژن‌و منداڵیان لەناودابوە، بۆ بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان گواستراونەتەوە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەرفراوان‌و ئاشکراکردنی بارودۆخی ئەو کردەوە شکستخواردوە”.

جیهان حەنان بەرپرسی کەمپەکە لەکۆتاییەکانی مانگی ئابدا بەئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو، “کەمپی هۆڵ کە بەتوندی پاسەوانی دەکرێت، گەورەترین کەمپی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایەو لەئێستادا نزیکەی 27 هەزار کەسی تێدایە کە نزیکەی 15 هەزار سوری‌و 6300 ژن‌و منداڵی بیانی لە 42 ڕەگەزنامەیان تێدایە، جگە لەنزیکەی 5 هەزار عێراقی”.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *