رۆژنامەوان بەڵێن ساڵح کۆچى دواییکرد

بەڵێن ساڵح، رۆژنامەوانى بەشى کوردیى دەنگى ئەمریکا و براى بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى پێشووى عێراق کۆچى دواییکرد.

بەڵێن ساڵح، ساڵى 1961 لە دایکبووە و لە ساڵی 1996ـەوە لە ئەمریکا دەژیا، لە مانگی کانوونى یەکەمى ساڵی 1999ـەوە لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا کارى دەکرد و بەرنامەى “ژیان لە فەرهەنگدا”ـى پێشکەش دەکرد و ڕۆژی یەکشەممە کۆچى دواییکرد.

بەڵێن ساڵح، لە سەرەتاکانی ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستى بەکارى رۆژنامەوانى کردووە و لە ژمارەیەک گۆڤار و رۆژنامە و رادیۆ و تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستان کارى کردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *