به‌په‌له

د. مورشید خەزنەوی بۆ قەندیل پرێس: خەونی کورد نێزیکە بێتە دی و پێویستە پشتگیری مەزلۆم عەبدی و هەسەدە بکەین

د. مورشید خەزنەوی بۆ قەندیل پرێس: دەستوەردانێکی کوردستانی هەیە لە بەردەم رۆژئاوای کوردستان.

دیداری تایبەتی قەندیل پرێس لەگەڵ بەرێز دکتۆر مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی کەسایەتی کورد و رۆژئاوای کوردستان دەربارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سوریا، و هەوڵ و بزافەکانی بۆ رێکخستنی نێوماڵی کوردی، و دیدارەکانی لەگەڵ جەنەڕال مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) و لایەنەکانی دیکە.

قەندیل پرێس: چی وای لێتان کرد و پاڵنەرەکان چی بوون، کە لەم کاتەدا کە شەر و جەنگ هەیە بگەڕێنەوە ڕۆژئاوا؟

د. مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی: بەراستی هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەم بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەوە بوو ئاگاداربووم کە مەتریسیێکی گەورە لە سەر میللەت و نیشتمان و دوزی ئێمەی کورد تێئەپەرێت ئەو هۆکارە دەگەرێتەوە بۆ دوای 8ـی مانگی دیسەمبەری 2024 کە رژێمی ئەسەد رووخاو دوای رووخانی رژێم دەنگوباس بە ئێمە دەگەیشتن و بۆ ئێمە دیاری بوو کە ئەو ڕەنگەی میللەتی کورد داوا دەکات بەرداوام دەبێت و جێبەجێ نابێت کە مەبەستم ئەوەیە دۆخی نەبوونی یەکێتی، نەبوونی تفاق و نە رێزگرتن وەکو میللەتی کورد بە سەدان و دەیان ساڵ بە سەر شورەشەکان تێ ئەپەرین وە زۆر جاریش لە شورەشەکاندا شکست خواردووە، هەموو کاتیش باو باپیرانمان و زانا و رێناسەکانمان بۆ ئێمە باسیان دەکرد ئەگەری شکستی شورەشەکان ئەوە بوو کە نەلەبەر ئەوەیە میللەتی کورد مەرد و جەنگاوەر نییە وە نە لەبەر ئەوەیە چەکی میللەتی کورد کەم بوو یاخۆد بچوک بوو یان لاواز بوو، بەڵکو ئەگەری سەرەکی شکستی شورەشەکانی کوردی ئەوە بوو تفاقی کوردی نە بوو رێزگرتنی کوردی نەبوو یەکەتیی کوردی نەبوو ئەو نە تفاق و نە یەکێتی و نە رێزگرتنە دەبوون بە درز و دەرگایەک کە دوژمنەکان تێیدا تێپەر دەبوو لە ناو میللەتێ کوردا تێکدان و خرابی دەکرد و ئێمەش شکستمان دەخوارد، وە لەبەر ئەوەش هەموو رێبەر و زاناکانمان ئەو شتە پیشانی ئێمە دەدا ئەگەر سەرخوەبوون و سەرکەوتنێک بۆ میللەتی کورد هەبێت لە رێی تفاق و یەکێتی دەبێت لەبەر ئەوە ئەحمەدی خانی بە ئێمە دەیووت:
“ئەگەر ئیتیفاقێکمان هەبوویا، تورک و عەرەب و عەجەب دەبوون بە خزمەتکاتمان”.
هەروەها سەیدایی جەگەر خوین بە ئێمە دەیووت: “ئەگەر ئێوە نەبن بە یەک، گشتان لەناودەچن یەک بە یەک”.
ئەمە شتێکی گرنگەوە ئەمە شتێکە لە مێشکی ئێمەی کورد دا چێندراوە و دوای روخانی رژێمی ئەسەد 8ـی مانگی دیسەمبەری 2024 هەندێک دەنگ و نامە و سیگنال بە ئێمە دەگەیشتن لە لایەن لایەنی سیاسی کوردی، کە ئەمرۆ نەبوونی یەکێتی کورد دەبێتە هوی قەتیس بوونی دوزی کوردی، ئەم مەترسیە جدییە گەیشتە ئێمە و پێویستبوو ئێمە ئیتر دەنگی خومان بەرز بکەینەوە بچینو مەیدان وە ئێمە پشتگیری ئیتیفاقی دوزی کورد بکەین لەبەر ئەوە من بەو رەنگە بەپەلە گەرامەوە رۆژئاوای کوردستان لەبەر خاتری وەلامی ئەو سیگنالە کە بە ئێمە دەگەیشت وە ئێمە کارو چاڵاکی، خەبات و پەیامی خومان لە مزگەوتی شەهید شێخ مەعشوقی خەزنەویدا دەست پێکرد و داوای ئەو تفاقەمان کرد، و داوای یەکریزی و یەک دەنگی مالی کوردیمان کرد و ئێمە فشارەکانمان لە مەیدان و شارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و میللەتیش پشتگیری ئێمەی کرد و پشتگیری ئەو تفاق و ئەو یەکریزی و رێزگرتنەیان کرد بۆ خاتری ئەوە کە دیدێکی هاوبەشی سیاسی کورد دیاربکرێت وە بە گورەی ئەو دیدە هابەشە سیاسیە ئێمە بەرگری لەو سیاسەتە بکەین لە بەرامبەر شام دا، بەهیوام ئەو یەکدەنگییە سەرکەوتوو بێت.

قەندیل پرێس: بەڕێزتان زۆر هەوڵی ئەوە ئەدەن کە لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوا پێکەوە ڕێککەوتن بکەن بەڵام تا ئێستا ئەم کارە نەکراوە، لەمپەرەکانی بەردەم ئەم ڕێککەوتنە چین؟

د. مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی: هەندێک لەمپەر لەبەردەم ئەم ئیتیفاقەدا هەیە لە لایەک هەندێک گلەیی و رەخنە لە نێو تەڤگەری ئیمەی سیاسیدا هەیە ئەم گازندەیەش هەندێک جار حەق و هەندێک جاریش نا لە لایەکی ترەوە دەستوەردانێکی کوردستانی هەیە لە بەردەم رۆژئاوای کوردستان، وە ئەو دەستێوەردانەی لە لای هەندێک هێزی کوردستانی لە رۆژئاوای کوردستاندا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو روانگەی ئیتفاق و یەکتییەی کوردا درەنگ بکەویت و هەندێک جاریش دروست نەبێت لەبەر ئەوە ئەو فشارەی لە رۆژئاوای کوردستانمان کرد وە لە مەیدان هەموو شارەکانی رۆژئاوای کوردستان پەیامماندا لە دێرکی حەمکو تا گرکێلەکێ، چل ئاغا، داربیسی، قامیشلو، تا عامودێ و گەییشتینە کوبانێ قەڵای بەرخۆدان ئەو مەساجەی خومان گەیاندمانە میللەت و گەلەکەی خۆمان هەڵساند و تفاقەکە ئەمرۆ باش تێدەپەرێت و چاومان لەو تفاقەیە و نها لە نێزیکترین کاتدا ئەو لایەنەی سیاسی بە تایبەتی ئەو پارتیانەی بە یەنەکەوە بەستراون و پارتیەکانی بەردەم ئەنەکەسە وە پارتیەکانی دەرەوەی هەردوو

لایەنەکاندا بکەونە چالاکی کە ببینەکانی خوی بەهێز بکەن بۆ خاتری ئەو دیدگا سیاسیەی کە دیاریبکرێت.
بێ گومان ئەو کارەی دەکرێت ئەنجامی ئەوەیە کە دوای چوار سال لە دوورکەوتنەوە سیاسی هی برادەرەکانمان لە بەردەم ئەنەکەسەدا لەگەڵ جەنەڕال مەزلوم عەبدی دانیشتوون، وە لە دوایدا جەنابی جەنەڕال مەزلوم عەبدی لە گەل سەرۆک مەسعود بارزانیشدا کۆبوویەوە، وە ئەمە ئەو پرسەیە کە رۆژەکانی داهاتوو پارتیەکانی لەگەل ئەنەکەسە و ئەوانەی دەرەوەی هەردوو مەجلیسن دادەنیشن و گفتوگووەکانی خویان دەکەن لەپێناو ئەو دیدگا هاوبەشەی خویان دیاریدەکەن لە پێناو خۆیان و هەم لە پێناو پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتوو بۆ شام.

قەندیل پرێس: جەنابتان بێجگە لەوەی کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەرن، هاوکات کەسایەتییەکی ئایینین، بە ڕای بەڕێزتان لەکاتی ئێستادا ڕۆڵی ئایین و کەسایەتییە ئاینییەکان دەبێ چی بێت؟

د. مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی: بێ گومان رۆلی ماموستایانی ئایینی رۆلێکی زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای ئێمە قیمەتێکی زۆر دەدەنە مامۆستایانی ئایینی، وە زۆربەی کۆمەڵگای ئێمە موسلمانن و گوێڕایەلیان بۆ ماموستایانی ئایینی هەیە و ئایین کایەیەکی زۆر گرنگە بو میللەت، وە ئەگەر ئەم ئایینە بە رەنگێکی خراب رۆلی خۆی بگێڕێ ئەو کاتە ئەنجامی خراب دێتە کایەوە و بەداخەوە ماوەیەکی درێژە ماموستایانی ئایینی ئێمە رۆلی خۆیان لە ناو کۆمەڵگای کوردی دا بەجێناگەیێنن.
لە لایەکی ترەوە بە رەنگێکی خراب رۆلی خویان گێراوە بە جۆرێکی نەرێنی و پشتگری دوژمن دەکەن، هەندێک جاریش بێ دەنگ بونە دەربارەی هەموو ئێش و ئازاری بەسەری میللەتێ کورد هاتوون لەبەر ئەمە بە راستی ئەمرۆ ئاوها لە ئایین تەماشەدەکرێت وەکو دۆژمنێک لە ناو کۆمەڵگای کوردستانیدا ب گشتی لەبەر ئەوەی تەعدا بەسەری مللەتی کوردی دا هاتووە کە موسلمانن بران چ تورک بێت یان فارس بێت یانیش عەرەبن، وە لە لایەکی ترەوە ئەو کارەساتانەی بەسەری کورد هاتوون عالەمی ئیسلامی بێی دەنگن لەسەری ئەگەر سەیر بکەین کیمیابارانی هەڵەبجە روویدا و ئەنفال دروست بوو، هێرش و ئاستەنگی گەورە لە رۆژئاوای کوردستان دروست بوو داعش هێرشی کۆبانێی کرد، کەچی ڕای گشتی و جیهانی ئیسلامی بە گشتی بێ دەنگ بوون.
ئەمرۆش شەرێکی سەخت و دژوار لە بەنداوی تشرین و لە دەوروبەری کۆبانێش هەیە زۆربەی ماموستایی ئایینی بە کورد و نا بیانییەوە بێ دەنگن لەبەر ئەمە بەداخەوە بۆ ماوەیەکی درێژە رۆلێکی خراب دەگێڕن، و ماموستایانی ئایین کە خویان بە رێبەری میللەت دەزانن لە بەردەم دوسیەی کوردیدا بێدەنگن، لەبەر ئەوە ئاوها دیارمکر و ووتم میللەتی ئێمە ئەمرۆ بە چاوێک تەماشەی مامۆستای ئایینی دەکرێت کە ئەگەر بە چاوی دوژمنایەتیش نەبێت بە چاوی دوستایەتی تەماشەیان ناکەن، ئاوها دەزانن کە ئایین ئەگەرێکە بۆ ستەمکردن لەبەر ئەوە رۆلێکی زۆر گەورە لە پێش ماموستایانی ئایینی کوردە هەیە کە پشتگیری میللەتی خویان بکەن و دیاری بیکەن کە ئایینی ئیسلام ئاینێکی بێ لایەنە و جێگای هەموو نەتەوە لە ناو ئایینی ئیسلامدا هەیەوە جێگای میللەتی کوردیش لە ناو ئیسلامدا هەیەوە، پێویستە هەولبدرێت ماموستایانی ئایینی ئەو چەکەی دژی میللەتی کورد بەکار دێنن و وازبێنن، وە ماموستایانی ئایینی دەتوانن رۆلەکی باش ببینن، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا نەیان توانیووە ئەم رۆلە ببینن.

قەندیل پرێس: لە کاتی گەڕانەوەتان بۆ ڕۆژئاوا، لەگەڵ ڕێزدار مەزلۆم عەبدی دیدارێکتان هەبوو، لەو دیدارەدا باسی چیتان کرد؟

د. مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی: بێگومان کاتێ من بەرەو رۆژئاوای کوردستان چووم یەکەم دانیشتن یەکسەر لەگەل جەنابێ جەنەڕال مەزلوم عەبدی بوو و خاڵی سەرەکی کە گفتۆگۆ لەسەر کرا بابەتی یەکرێزی و رێزگرتنی ماڵی کورد بووە، بابەتی پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتوو کە بچێت بو شام وە رۆلی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک( قەسەدە) و پشتگرتیان لە پێناو شاندێکی یەکگرتووی سیاسی کە بچێن بۆ شام و دانو ستاندن بکرێت.
بێگومان بەهۆی ئەو دۆخەی هەبوو من بە بێهیوایی و دڵشکاو بەرەو رۆژئاوا کوردستان چووم و من لە ژێر باری ئەو مساجانەدا بووم کە دەیانوت یەکێتی نەبێت و ئەگەر تفاق نەبێ کێشەی گەورە دروست دەبێت بۆ پرسی کورد، بەڵام کاتێک لەگەڵ جەنابی جەنەڕال مەزلوم عەبدی کۆبوومەوە زۆر دڵخوش و بە هیوا بووم، وە هەڵویستی جەنابی جەنەراڵ مەزلوم عەبدی و بانگ و پەیامەکەی لەپێناو رێزگرتن و تفاقی مالی کوردی وە دیدگای هاوبەشی سیاسی جێگای رێز و هیوا بوون، و جەنابی جەنەڕال وتی؛ هێزێکی لەشکەری ئامادەیە پشتگیری هەڵویستی یەکگرتووی سیاسی کوردی بکات و خۆی لەو ئەرکە دوور ناکات و ئەمە ئەرک و واجبی ئەوانە، جەنەڕال مەزلۆم وتی؛ ئەمرۆ چۆن لە رێگای لەشکەری بەرگری لەم میللەتە دەکەن، پشتگیری سیاسەتێکی یەگرتووش دەکەن.

بێگومان خالی سەرەکی دووەم گفتۆگۆی من لەگەڵ جەنەرال مەزلوم عەبدی بابەتی یەکرێزی مالی کوردە و رۆلی قەسەدە و هێزی لەشەکەری سوریا دیموکراتیک و بابەتی پشتگیری ئەوان بوو بۆ پرسی سیاسی و دۆزی کورد.

قەندیل پرێس: لەکاتی ئێستادا چ مەترسیگەلێک بۆسەر خۆبەرێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبینن و چ پێشنیارێکتان بۆ دۆخەکە هەیە؟

د. مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی: راستی ئەو تەهدیدانەی لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەیە زۆربەیان لە لایەن تورکیایە و چونکە بە داخەوە تورک ناتوانن برایەتی لەگەل میللەتی کورد پێکبێنن، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە ناو ببەن، و ئەمرۆ ئێمەش کە چون بە دڵ و هەموو توانایەکەوە بەشدارین لە شەڕی دەوروبەری کۆبانێ و بەنداوی تشرین هەیە، و تورکیاش به هێزی عەسکەری و هەم بە ملیشیات و چەتەکانی وەک عەمشات بەنداوی تشرین و دەوروبەری کۆبانێ هەوڵدەدەن بە رەنگێکی عەسکەری هەموو دەستکەوتەکانی کورد لەناو ببەن لەبەر ئەمە مەترسی و هەرەشەی سەرەکی لە سەر کورد و لە سەر رێگای رۆژئاوای کوردستان هەرەشەی تورکیایە.
بێگومان مەترسی سوریای نوێ و شام و میلیشیای عەرەبیش هەیە دژی میللەتی کورد و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بەڵام بە بۆچوونو شرۆڤەی من ئەمانە هەڕەشەی گەورە و ترسناک نین وەکو هەڕەشەی تورکیا، بۆیە داوا دەکرێت ئەمرۆ پێویستە یەکێتی خۆمان بنیاتبنێین لە رۆژئاوای کوردستان، سەرباری هەموو ئەو کەم و کورتی و کێشەیەک لە نێوان پارتە سیاسیەکانی ئێمە پێویستە یەکدەنگی و یەکرێزی چاک بکرێن وە ئێمە یەکێتی خۆمان بەهێز بکەین، دیبلۆماسی خومان لەگەڵ وڵاتانی کە بەرپرسن لە مەلەفی سوریان لەناو هێزەکانی نێونەتەوەیی بەهێز بکەین، دەکرێت دانوستاندنێکی باش بکرێت و لە هەمان کاتیشدا پشتگیری خومان بۆ هێزی عەسکەری قەسەدە دەرببڕین، ئێمە ئەمرۆ ئەو پاراستنەی خۆمان باشتر بکەین، هیوامان لە خوداش ئەوەیە رۆژێک دێت ئێمە دەستکەوتەکانی خومان بپارێزین وا خەریکە ئێمە لە سوریای نوێدا خەونی باب و باپیرمان و خەونی رێبەرەکانی ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان بەجێ بهێنین.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پەیامێک لەترەمپەوە بۆ بارزانی

دۆناڵد ترەمپ نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت و سوپاسى ده‌كات بۆ پشتگيريى له‌ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *