دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی و لەوچوارچێوەشدا گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسای تۆپباران کرد، هەروەها لە تل تەمر گوندێک و کۆگاکانی دانەوێڵەی تۆپباران كرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی کۆپرلیکیان لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی لە کانتۆنی فورات بۆردوومان کرد، هەر لە درێژەی هێرشەکانیدا گوندێک و کۆگاکانی دانەوێڵەی لە تل تەمر تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورک بە چەکی قورس گوندەکانی تروازی، شەریکە، ئوم بەرامیل و هوێجای لە سلوکی تۆپباران کرد، لە هەمان کاتدا گوندەکانی فاتسە و سێگیرۆی لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسای لە کانتۆنی فورات تۆپباران کرد.
هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆپبارانەکەی دەوڵەتی تورک لە بەردەستدا نییە.
هەروەها لە چوارچێوەی داگیرکاریی و هێرشەکانیدا سوپای داگیرکەری تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەریەکە لە گوندی گۆزەلی و کۆگاکانی دانەوێڵەی لە گوندی ئوم ئەلکێف لە ڕۆژهەڵاتی تل تەمر لە جەزیرە تۆپباران کرد.
قەندیل پرێس