به‌په‌له

دەم پارتی ئامادەکاریی بۆ سەردانی دەمیرتاش دەکات

بەگوێرەی سەرچاوەکان، وه‌فدێكى “پارتی یەکسانیی‌و دیموکراسیی گەلان” ئامادەکاریی دەکات بۆ سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە نزیکەی نۆ ساڵە لەزیندانی ئەدیرنە ڕاگیراوە، باس لەوەشکراوە کە تائێستا وادەی سەردانەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.

سەرچاوەکانی ناو دەم پارتی ئاشکرایانکردوە کە دیدارەکە بەزوترینکات ئەنجامدەدرێت، ئاماژە بەوەشدەکەن، دەمیرتاش لەدوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆکانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و لایەنە سیاسییەکان ئاگاداردەکرێتەوە، جگە لەڕاوێژ لەگەڵ ناوبراو سەبارەت بەهەنگاوەکانی داهاتوو.

ئەم سەردانە دوای دیدارێکی نێوان پەروین بوڵدان‌و ساریە ئۆندەر نوێنەرانی ئەو پارتە دێت لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان لەئیمراڵی لە28ی کانونی دوەم کە سێ کاتژمێری خایاند.

دوابەدوای ئەمەش، بوڵدان‌و ئۆندەر بەبەشداریی ئەحمەد تورک، لەدیدارێکی مێژویی لەئیمراڵی لەگەڵ نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاو دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی کۆبونەوە.

دوابەدوای ئەم کۆبونەوەیە، پارتی یەکسانیی‌و دیموکراسیی گەلان بڕیاریدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی پەرلەمان فراوانتر بکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *