به‌په‌له

دژی لەشکەرکێشیەکانی تورکیا، بۆیەکەمجار لەهەرێم سکاڵایەک دژی ئەو وڵاتە جوڵێنرا

قەندیل پرێس، هەولێر

لە سکاڵانامەکەیدا کە وێنەیەک بۆ قەندیل پرێس نێردراوە دکتۆر محمد رێکانی، داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان داوا لە عەبدولەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری ئێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات رێکاری یاسای بگرنە دژی لەشکەرکێشی تورکیا.

دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەک کە دوێنێ قەندیل پرێس بڵاویکردەوە، کە سوپای تورکیا لە برادۆست ڕێیان لەخەڵک گرتوە و داوای کارتی نیشتیمانی دەکەن، ئەندامێکی داواکاری گشتی دژی سوپای تورکیا سکاڵایەکی جوڵاند و داوا لە سەرۆک کۆماری ئێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات دژی ئەم لەشکەرکێشیە سەروەری خاکی ئێراق و کوردستان بپارێزن.

دەقی سکاڵا نامەکەی، محمد رێکانی، داواکاری گشتی:
بەڕێز: سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان
بابەت: ڕێکاری یاسایی
وەک بەڕێزتان ئاگادارن کە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان  لەچوارچێوەی سەروەری خاکی وەڵاتی عێراقە، و هەر پێشێلکردنێکی ئەم سەروەریە،دەبێتە پێشێلکردنی دەستوری عێراقی ٢٠٠٥ ماددەی ٨ و ٦٧ ،هەروەها ئەرکی سەرۆکی کۆماری عێراقە بەپێی ماددەکانی سەرەوە،کە سەروەری خاکی عێراق و کوردستان بپارێزیت ،بەهەمان شێوەش ئەرکی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بەپێی ئەو سوێندەی خواردوە کەلەمادەی ٩ یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ی ساڵی ٢٠٠٥ هاتووە، کە یەکێتی و بەرژەوەندیەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزیت.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەردەکەوێت کە هێزێکی سوپای تورکی لەناو خاکی کوردستان رێگە لە هاوڵاتیانی سڤیلی کوردستان دەگرن کە بچنەوە سەر گوندو شوێنی خۆیان،کەئەمەش بە پێشێلکردنی دەستوری و یاساییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت و سوکایەتی و پێشێل کردنی مافی هاوڵاتیانی کوردستانە، بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەکەم رێکاری یاسای بگرنە بەپێی یسایەکانی بەرکار دژی ئەم سەرپێچیەو لایەنی کەم تەرخەم .
لەگەڵ ڕێزدا

د.محمد رێکانی
داواکاری گشتی
٧/ ٤ / ٢٠٢٥

المادة 8: من الدستور العراقي
يرعى العراق مبدا حسن الجوار، ويلتزم بعدم التدخل في الشؤون الداخلية للدول الاخرى، ويسعى لحل النزاعات بالوسائل السلمية، ويقيم علاقاته على اساس المصالح المشتركة والتعامل بالمثل، ويحترم التزاماته الدولية.
لمادة 67: من الدستور العراقي
رئيس الجمهورية هو رئيس الدولة ورمز وحدة الوطن، يمثل سيادة البلاد، ويسهر على ضمان الالتزام بالدستور، والمحافظة على استقلال العراق، وسيادته، و وحدته، وسلامة اراضيه، وفقا لاحكام الدستور.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *