به‌په‌له

داعش هێرشیکرد و پێنج شەڕڤان شەهیدبون

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، چەکدارانی داعش لە پارێزگای دێرەزۆر ‌هێرشیانکردەسەر هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و بەهۆیەوە پێنج شەڕڤان شەهیدبون، دەشلێت، وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە و شکستی پێهێنراوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شارۆچکەی بەحرل ئوستای رۆژهەڵاتی دێرەزور چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە پێنج شەڕڤان شەهیدبون و یەکێکی دیکەش بریندار بوو “.

ئەوەشیخستەڕوو،” شەڕڤانانمان ئازایانە و دڵسۆزانە ڕوبەڕوی هێرشە تیرۆریستییەکە بونەتەوە و پیلانی تیرۆریستییان پوچەڵکردەوە “.

هەسەدە دەڵێت،” ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و بەدواداچوون بۆ شانە نوستووە تیرۆریستییەکان بەردەوامن بۆ نەهێشتنیان لە ناوچەکە، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دانیشتووان و نەهێشتنی مەترسی لەسەریان “.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *