به‌په‌له

دادوه‌ر ڕه‌تیكرده‌وه‌ شێروان شێروانى ئازادبكات

شێروان شێروانی یەکێک لەحوکمدراوانی بادینان، بڕیاربوو 9ی ئەم مانگە بەئازادکردنی بەمەرجى سه‌رۆكى هه‌رێم ئازادبکرێت، ئەمڕۆ دادوەری دۆسیەکە ڕەتیکردەوە ئەو حوکمدراوە بەمەرج ئازاد بکات، پارێزەرەکەشی دەڵێت، “شەش مانگی دیکە شێروان ئازاد دەکرێت”.

ڕەمەزان ئەرتیسی یەکێک لەپارێزەرانی شێروان شێروانی ئاشكرایكردوه‌، “لەیەکشەممەی ڕابردوەوە لەهەوڵداین بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی، بەڵام ئەمڕۆ دادوەر ڕەتیکردەوە بەئازادکردنی بەمەرج ئازادی بکات”.

شێروانی زیاتر لەچوار ساڵە لەزینداندایەو دوای بڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سزاکەی بۆ نیوە کەمکرایەوە، بۆ ئه‌وه‌ش پارێزه‌ره‌كه‌ى باس له‌وه‌ده‌كات، “داوامانکردبوو بەئازادکردنی بەمەرج شێروان ئازادبکرێت، بەڵام کە دادوەر ڕەتیکردەوە، دەبێت شێروانى شەش مانگی دیکە لەزیندان بمێنێتەوە”.

دوای چەند مانگێکلە دەستگیرکردنیان، دادگەی تاوانی هەولێر ڕۆژى 16ى 2ى 2021 بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، هەریەک لەشێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیساو شڤان سەعیدی ده‌ستگیركردو هه‌ریه‌كه‌یان بەشەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.

له‌شوباتی 2022 بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم 60%ی سزاکەیان لابرا، جگە لەشێروان شێروانی کە 50% کەمکرایەوە.

دوای فەرمانەکەی سەرۆکی هەرێم له‌ 16ى 3ى 2023 سێ کەس لەحوکمدراوان کە بریتیبون لەئەیاز کەرەم، هاریوان عیساو شڤان سەعید ئازادکران‌و دوای دوو سزای دیکە، گوهدار محەممەدیش ئازادکرا.

بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم، دەبوو ئەیلولی 2023 شێروان شێروانی ئازادبکرایە، بەڵام پێش ئەوکاتەو لە20ی تەمموزی 2023، شێروانی بەمادەی 298و 295 لەیاسای سزادانی عێراق، بەچوار ساڵ بەندکردن سزادرایەوە، دواتر بەبڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم چوارساڵەکە کرایەوە بەدوو ساڵ‌و بڕیاربوو ئەمڕۆ ئازادبکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *