به‌په‌له

خامنەیی: واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنین

رێبه‌رى ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، پیتاندنى یۆرانیۆممان گه‌یاندووه‌ته‌ %60 و به‌ رێژه‌یه‌كى ئاستبه‌رز كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، دەشڵێت، واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنین.

خامنەیی: دوژمن بە دەستدرێژییەکانی ناتوانێ بە ئامانجەکانی خۆی بگات
عەلی خامنەیی، رێبه‌رى ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، دوای هەفتەیەک لە دەستپێکردنی دەستدرێژییەکانی دوژمن بۆ سەر ئێران، درکی بەوە کرد ناتوانێت بە ئامانجەکانی خۆی بگات، دوژمن ویستی ئاژاوە لە شەقام دروستبکات، خەڵک هاتنە سەر شەقام، بەڵام دژی دوژمن نەک دژی دەسەڵاتی ئیسلامیی ئێران”.

گوتیشى، “ئامانجی دوژمن پەکخستنی کۆمارى ئیسلامیى ئێران بوو، پیلانی دوژمن بەهۆی یەکگرتوویی گەلی ئێرانەوە شکستیهێنا، دوژمن بۆچوونى وابوو بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێران دەبێتە هۆی نائارامی لە وڵاتدا”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ناكۆكی لەبارەی شێوازی پیتاندنی یۆرانیۆم هەیە، هەرلایەک و بەجۆرێك لێكدانەوەی بۆ دەكات، لە بواری جیاوازدا سوود لە پیتاندنی یۆرانیۆم وەردەگیرێت، ئێستا پیتاندنی یۆرانیۆممان گەیاندووەتە ئاستێكی بەرز بە رێژەی %60.

خامنەیی: نیازمان بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى نییە
خامنەیی گوتیشى، “لایەنی ئەمریکی بانگەشەی ئەوە دەکات کە نابێت بە هیچ شێوەیەک یۆرانیۆم بپیتێنن”، لەوەڵامدا خامنەیى گوتی “ئەوان ملکەچی فشاری راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم نابن، لە هەر مەسەلەیەکی دیکەشدا ئەوان ملکەچی گوشارەکان نەبوون و نابن”.

لە کۆتایی وتارەکە تەلەڤزیۆنەکەیدا، جەختیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک نیازیان بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى نییە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، لە وتارێک کە لە نەتەوەیەکگرتوەکان پێشکەشیکرد، رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکى ئەتۆمى.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *