خامنەیی بۆ ئەمریکا: جەنگی ئەمجارە ناوچەیی دەبێت

عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژێمی ئێران هۆشداری دەداتە واشنتۆن کە هەر جەنگێکی نوێ لە ناوچەکەدا تەنها لە سنووری ئێراندا نامێنێتەوە، بەڵکوو تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە و دەبێتە جەنگێکی گشتگیر.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ڕژێمی ئێران، لە حسێنییەی خومەینی و لە ناو کۆمەڵێک لە ئامادەبووان ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریکییەکان بزانن ئەگەر جەنگێک هەڵگیرسێنن، ئەمجارە جەنگەکە ناوچەیی دەبێت و پەرە دەسێنێت.

عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوە کرد کە هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا شتێکی نوێ نین و پێشتریش چەندین جار دووبارە بوونەتەوە، جەختیشی کردەوە کە گەلی ئێران لە ژێر کاریگەریی ئەم جۆرە هەڕەشانەدا نابێت و سڵ ناکاتەوە.

خامنەیی وتی: ئێران دەستپێشخەری جەنگ ناکات، بەڵام لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەداتەوە، هەروەها ناڕەزایەتییەکانی مانگی کانوونی دووەمی بە “فیتنە” و “کودتا” ناوهێنا و وتی کە سەرکوت کراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *