بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە لەگەڵ ئیسرائیل لە جەنگدایە، رایگەیاند تاوەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەڵەستینییەکان دانەمەزرێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنرێت چەکدانانێن.
حەماس کە خۆی وەک هێزی بەرگریکاری فەڵەستینی دەناسێت لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، دەستبەرداری خەباتی چەکداری نابن تاوەکو تەواوی مافە نەتەوەییەکانیان لەسەرووی هەمووشیانەوە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینی دەستەبەر نەکەن.
حەماس ئاماژەی بە مەرجێکی دیکەی چەکدانان کردووە و رایگەیاندووە، دەبێت قودسیش بکرێتە پایتەختی ئەو حکومەتەی کە بۆ فەڵەستینییەکان دادەمەزرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، حکومەتی ئیسرائیل چەکدانانی حەماس و دوورکەوتنەوەی بەرپرسەکانی لە غەززە کردووەتە مەرجی سەرەکیی راگرتنی جەنگ و کۆبوونەوە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسیش هەفتەی رابردوو بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتاییهات.
قەندیل پرێس