به‌په‌له

حکومەتی هەتەشە دوو رۆژنامەنوسی کورد ئازاد دەکات

قەندیل پرێس

دوای دوو رۆژ لە ڕفاندن دوو رۆژنامەنوسی کورد لە دیمەشق سەرچاوەیەک لە کەناڵ8  بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ کەمێک لەمەو پێش هەردوو رۆژنامەنوسی کەناڵەکەمان ئەکرەم ساڵح و جودى حاج عەلى لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی کاتی سوریاوە ئازادکران، بەڵام هێشتا نەگەیشتونەتە ناو کەسوکاریان.

قەندیل پرێس زانیویەتی هەردوو رۆژنامەنوسەکە لە لایەن چەکدارەکانی هەتەشە ڕفێنرابوون، هۆکارەکەش بۆ رۆماڵکردنی شەڕ و ئالۆزیەکانی جەرەمانی درۆزەکان لە دەوروبەری دیمەشق دەگەڕێتەوە کە هێزەکانی هەتەشە هێرشیان کردبوو سەر ئەو ناوچە درۆز نشینە.

دوێنێ کەناڵ8 لە راگەیەندراوێکدا بۆ رای گشتى و لایەنە پەیوەندیدارەکان، رێکخراو و سەندیکاکانى رۆژنامەوانیى ئاشکرای کردبوو، هەریەک لە پەیامنێری کەناڵەکەمان “ئەکرەم ساڵح” و “جودى حاج عەلى” کامێرامان، پەیوەندییان بە کەناڵەکەوە پچڕاوە و چارەنووسیان نادیارە.

لە راگەیەندراوەکەى کەناڵ8 دا ئەوەش هاتووە، ئەو دوو هاوکارەمان، تاوەکو کاتژمێر 06:00ـى ئێوارەی 30ـی نیسانەوە، پەیوەندییان بە ناوەندى هەواڵى کەناڵ8ـەوە هەبووە، لەوکاتە بەدواوە پەیوەندییەکەیان پچڕاوە و هیچ زانیارییەکمان لەبارەیانەوە نییە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *