به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق کەوتنه ژێر چاودێری ئەمریکاوه‌و باس له‌وه‌شده‌كرێت، هەڵاتنی سه‌ركرده‌ى به‌شێك لەگروپه‌كانیش له‌عێراق دەستیپێکردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كەناڵی (وەن نیوز) بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی چوار گروپی حەشدی شەعبی خرانە لیستی تیرۆری ئەمریكاوە، سەرۆكی گروپە چه‌كداره‌كان بارەگاكانیان چۆڵكردوەو خۆیان شاردوەتەوە.
له‌و زانیاریانه‌ى هاتون، “لەشاری بەغدا، زۆربەی بارەگاكانی حەشدی شەعبی چۆڵكراون‌و شێوازی پەیوەندیكردن‌و پێكگەیشتنیان گۆڕیوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە كه لەمكاتەدا هێرشیان بكرێتەسەر”.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، هێزەكانی حەشدی شەعبی كەوتونە حاڵه‌تى به‌ئاگابون‌و خۆشاردنەوە، تاوه‌كو خۆیان لەمەترسیی هێرشە ئاسمانییەكان بپارێزن”.
باس له‌وه‌شكراوه، دوای ئەوەی بەمدواییە ئەمریکا چوار گروپی چەکداری لایەنگری ئێرانی وەک گروپی “تیرۆریستی” دەستنیشانکرد، هەواڵی هۆشدارییەکی بەربڵاوی لەنێوان سەرکردەکانی گروپه‌كاندا بڵاوکردەوە.
لەڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوە، “لەچەند کاتژمێری ڕابردودا ڕێککەوتنێكى توندکراوە، لەوانەش جێگیرکردنی هەندێک لەفەرماندەی مەیدانی له‌شوێنى شاراوه، چۆڵکردنی بارەگا هەستیارەکان لەبەغداو چەند پارێزگایەکى دیكه”.
قەندیل پرێس