به‌په‌له

توركیا ڕه‌تیكرده‌وه‌ دیداری‌ مه‌زڵوم كۆبانی‌ له‌ئارادا بێت

نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ توركیا، ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ دیداری‌ مه‌زڵوم كۆبانی‌ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ئارادا بێت، ده‌شڵێت ئه‌و جۆره‌ هه‌وڵانه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ ستراتیژی‌ نیشتیمانی‌ توركیایه‌

ماوه‌ی‌ دوو رۆژه‌ چه‌ند میدیایه‌ك ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ مه‌زڵوم كۆبانێ‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات و سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبونه‌ته‌وه‌ یان كۆده‌بنه‌وه‌، هه‌ندێك له‌میدیاكان ته‌نانه‌ت باسیان له‌دیداری‌ ئۆجه‌لان و عه‌بدیش كردووه‌.

بورهان‌ئەدین دەوران، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی فەرمی،رایگه‌یاند نەک لە پلانی کاریی ئەردۆغان و نەک لە سیاسەتەکانی دەوڵەتدا، هیچ بژێرەیەک بۆ بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆک‌کۆماری تورکیا لەگەڵ مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک نییە.

ڕاشیگەیاند: هه‌واڵ و ده‌نگۆی‌ له‌وجۆره‌ ناڕاستن چونكه‌ دژی‌ ستراتیژی‌ نیشتیمانی‌ توركیایه‌.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە

ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *