به‌په‌له

تمەن بۆ نزمترین ئاستی ئەمساڵ دابەزی؛ 100 دۆلار گەیشتە 11.6 ملیۆن

بەهای دراوی ئێرانی (تمەن) دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە نزمترین ئاستی ئەمساڵ، هۆکارەکەشی بۆ کاراکردنەوەی سزاکانی سەر تاران دەگەڕێتەوە.

100 هەزار تمەن بەرامبەر 1250 دینارە
بەگوێرەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، لە تاران و سلێمانی نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە 11 ملیۆن و 600 هەزار تمەن. دانا مەولود، مامەڵەکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیاش ڕایگەیاند، بەهای 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر هەزار و 250 دیناری عێراقییە و یەک ملیۆن تمەنیش دەکاتە 12 هەزار و 500 دینار.

بەهۆی زۆرییەوە تمەنی کاش دابەزیوە
سەبارەت بە جیاوازیی نرخی تمەنی کاش و حەواڵە، ئەو مامەڵەکارە ئاشکرای کرد کە بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆر تمەنی کاش لە باشووری عێراقەوە بۆ سلێمانی، بەهای تمەنی کاش زیاتر دابەزیوە و لەو مامەڵەیەدا 100 دۆلار بەرامبەر 11 ملیۆن و 400 هەزار تمەنە.

لەدەستدانی 36%ـی بەهاکەی
لە ماوەی ساڵی 2025ـدا تمەن 36%ـی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە. لە سەرەتای ئەمساڵدا 100 دۆلار بەرامبەر حەوت ملیۆن و 500 هەزار تمەن بوو، بەڵام لە تشرینی دووەمدا گەیشتووەتە 11 ملیۆن و 600 هەزار تمەن، واتە بۆ هەر 100 دۆلارێک چوار ملیۆن و 100 هەزار تمەن دابەزیوە.

سزاکانی “سناپ باک” کاریگەرییان هەبووە
هۆکاری سەرەکیی ئەم دابەزینە خێرایە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری ڕۆژی 28ـی ئەیلول، کاتێک سێ وڵاتی ئەوروپی (فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا) میکانیزمی “سناپ باک”ـیان کارا کرد. بەمەش سزاکانی پێش ساڵی 2015ـی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران گەڕێنرانەوە، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دەروونی بازاڕ دروست کردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

رائیل بارەگایەکی مانگی سوری ئێرانی لە تاران بۆردوومانکرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *