ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران بەشێوەیەکی کاتییش یۆرانیۆم بپیتێنێت

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: وڵاتەكەمان بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت ئەگەر بەشێوەیەکی کاتییش بێت، دەشڵێت: ئێمە چارەسەری دیبلۆماسی وەکوو بژاردەی یەکەم دەبینین، بەڵام ئەگەر ئێران ئەو کارە بکات ئەوا ناچار دەبین هێز بجوڵێنین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیاکان خستەڕوو.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: وڵاتەكەمان بە هیچ شێوەیەک ڕیگە نادات ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت ئەگەر بەشێوەیەکی کاتییش بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە چارەسەری دیبلۆماسی وەکوو بژاردەی یەکەم دەبینین، بەڵام ئەگەر ئێران ئەو کارە بکات ئەوا ناچار دەبین هێز بجوڵێنین.

وتیشی: دەبێت ئێران ڕاستەوخۆ یۆرانیۆم نەپیتێنێت، بەڵکوو دەبێت پەنا بۆ ڕێگەی دیکە ببات.

جێگای ئاماژەیە، پێنج گەڕی دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی عومان لە شاری مەسقەت و ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەڕێوەچوو، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەكەی ڕانەگەیەندراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترەمپ لە سەر داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرشی سبەی بۆ سەر ئێرانی ڕاگرت و سوپای لە ئامادەباشیدا هێشتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لەسەر داوای ڕاستەوخۆی سەرکردەکانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر، هێرشە سەربازییە پلانبۆداڕێژراوەکەی سبەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *