به‌په‌له

بە تاڵانبردنی داری چیاکان و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان

لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دارستان و پارچە پارچەکردنی دارەکانی کوردستانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە سنوری قەزای ئامێدی دەستپێکردووە. دارەکان بە شۆفڵ و حەفارە دەردەهێندرێن و بە ئامێری بڕەڕی پێشکەوتوو پارچە پارچە دەکرێن.

تەواوی دارەکان بە تراکتۆری مەدەنی، دەگوازرێنەوە بۆ ناو تورکیا و بەشێکی بۆ سوتەمەنی سودی لێوەردەگیرێت، بەشە زۆرەکەشی بۆ دروستکردنی کورسی و قەنەفە و کەلوپەلی لە تەختە دروستکراوی ناو ماڵ لەلایەن کارگەکانی تورکیاوە بەکاردەبرێن و دواتر ئەم کەلوپەلانە دەنێردرێنەوە ناو بازاڕەکانی کوردستان و بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێنەوە.

تێبینی: ئەم ڤیدیۆیە، کاتی گواستنەوەی دارە تاڵانکراوەکانی ناوچەی زاپە بۆ ناو خاکی تورکیا.

سەرچاوە: کامەران عوسمان: ئەندامی تیمی  ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی عومان کرایە ئامانج

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا، ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕووداوێکی هێرشکردنە سەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *