به‌په‌له

بەهۆی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە، لە ناوچەیەکی باكورى كوردستان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌نرا

قەندیل پرێس

ئەمرۆ لەشارۆچکەی ئیلکێ سەر بەپارێزگای شرناخی (هەکاری) باکوری کوردستان، قەدەغەی هاتوچۆ لەسێ ناوچە بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس کە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە قسەی کردووە؛ راگەیاندنی قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ لەو پارێزگایە پەیوەندی بە پرۆسەی چەکدانانی “پەکەکە“وە هەیە ئەمەش دوای سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای میت دێت.

لەمبارەیەوە لەڕاگەیەندراوێکدا پارێزگاری شرناخ ڕایگەیاندوه‌، بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی نەتەوەیی، پاراستنی سەلامەتی گشتیی‌و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام‌و پێشگرتن لەهەرچەشنە ڕوداوێکی توندوتیژیی‌و دۆخێکی نائاسایی، لەسێ ناوچەی سنوری شارۆچکەی شرناخ، بەگوێره‌ی مادەی 2065 تایبەت بەیاسای ناوچە ئارام‌و ناوچە سەربازییە قەدەغەکراوەکان بڕیاردرا لە 8ـی تەمموزەوە تاوەکو 16ـی تەمموز بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ ئەم ناوچانە بەشێوەیەکی کاتی وەکو ناوچەیەکی ئەمنی تایبەت ڕاگەیەندران.

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا داوا لەهاوڵاتیان کراوە بە شەو و ڕۆژ بۆ پاراستنی گیان‌و ماڵیان، بەبێ مۆڵەت خۆیان لەچون بۆ ئەو شوێنانە بەدوربگرن.

راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ هاوکاتە کە پێنجشەممەی رابردوو ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)، سەردانی هەکاری و قەزای یوکسەکۆڤا و چوکورجای کرد و لەگەڵ عەلی چەلیک پارێزگاری هەکاری و جەنەڕاڵ لێڤێنت ئەرگون فەرماندەی سوپای دووهەم و بەرپرسانی دیکەی سەربازی و ئیدارەی مەدەنی کۆبوەوەو ئاسایشی سنوورەکانی عێراق‌و ئێران‌و سوریاو بنکە سەربازییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

هەروەها بەپێی زانیاریی پشتڕاست‌نەکراو کە بە دەستی قەندیل پرێس گەیشتووە، ئەگەری ئەوە هەیە لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە، یەکێک لەو ناوچانە کە چەکدانان لەویا ئەنجام بێت، ناوچەی شرناخ لە باکووری کوردستانە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *