قەندیل پرێس – هەولێر
بەرەی گەل، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”سەبارەت بە سیناریۆ لاواز و چەواشەکارییەکەی یەکێتیی نوێ بەرلەوەی ئێمە لە بەرەی گهل ڕەتی بکەینەوە و بەدرۆی بخەینەوە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی و میدیاکان بەدرۆیان خستەوە.”
ئەوەشیخستەڕو، “ئەم سیناریۆ چەواشەکارییە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ ئەو تاوانە گەورە و قێزەونە دژ بە مرۆڤایەتیەی 22ـی ئاب پەردە پۆش بکات.”
بەرەی گەل داواشی لە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە هەرێمی کوردستان كردوە “ئەم ڕەوشە خراپ و قێزەونە ڕابگرن، بۆ ئەوەی هیچی تر هەرێمەکەمان دوچاری سەرکۆنە و ناشیرینی نەبێت لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.”
قەندیل پرێس