به‌په‌له

بەرپرسێکی پێشوی هەواڵگریی ئیسرائیل له‌باره‌ى هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە زانیاریى ئاشكراده‌كات

بەرپرسێکی پێشوی هەواڵگریی ئیسرائیل له‌باره‌ى هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە زانیاریى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دەبێت چاوەڕێی ئەوەبین بزانین ئایا هەموو پێکهاتەکانی په‌كه‌كه‌ لەعێراق‌و سوریاو تورکیا پابەند دەبن بەهەڵوەشاندنەوەی خۆیان یان نا”.

حەنان گێفن، فەرماندەی پێشوی یەکەی هەواڵگریی 8200ی ئیسرائیل، گومانی  لەتوانای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەبوە بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری ئەو پارتە بۆ داماڵینی چەک‌و ڕوکردنەوە خەباتی ئاشتیانە.

گێفن لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەیه‌كى کەناڵی 12ی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆجه‌لان ماوەیەکی زۆری لەزینداندا بەسەربردوە، ئەمەش وایکردوە هەڵوەشاندنەوەی ئەو حزبە ببێتە پرۆسەیەکی ئاڵۆز.

هەروەک وتویەتی:”ئەوەی ڕویدا ڕەنگە تەنها فێڵێکی هەواڵگریی تورکیا بێت، دەبێت چاوەڕێی ئەوەبین بزانین ئایا هەموو پێکهاتەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەعێراق‌و سوریاو تورکیا پابەند دەبن بەهەڵوەشاندنەوەی خۆیان کە من بەدوری دەزانم ئەوە ڕوبدات”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بومەلەرزەیەکی سیاسی لە ئەنقەرە و هەرەسھێنانی لیرەی تورکی

​قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری ​قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دوای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *