بەرپرسێکی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام دەستبەسەر کرا

موسا ئومیدی، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیلامەوە دەستبەسەر کرا.

موسا ئومیدی رۆژی چوارشەممە 02-07-2025 لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکڤانە بە کەسوکاری رانەگەیێندراوە.

موسا ئومیدی لە دیارترین چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنییە لە پارێزگای ئیلام. ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد و بەرپرسی بەرەکەیە لە پارێزگای ئیلام. پێشتریش چەندینجار بە هۆکاری سیاسی دەستبەسەر کراوە.

بەرەی یەکگرتووی کورد ساڵی 2005 لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار و چالاکڤانی سیاسی و مەدەنی کورد دامەزراوە، بە تاکە رێکخراوی سیاسی ئاشکرای نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت، بەڵام تائێستا مۆڵەتی فەرمی چالاکی پێنەدراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *