دیداری تایبەتی قەندیل پرێس لەگەڵ ئیبراهیم شێخۆ بەرپرسی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین دەربارەی دۆخی ئاوارە و کۆچبەرەکانی عەفرین.
قەندیل پرێس:
دوای هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر شەهبا و دەڤەری تەلرەفحەر ئێستا دۆخی خەڵکی عەفرین چۆنە و لە کوێن؟ ئایا ئەو گرووپانی هێرش دەکەنە سەر خەڵمی مەدەنی پەیوەندیان بە تورکیاوە هەیە؟
ئیبراهیم شێخۆ:
دۆخی هاوڵاتیانمان لە عەفرین زۆر خراپە و ئەو خەڵکەی عەفرینیش کە لە شەهبا و تەلرەفعەت کۆچبەربوون نێزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بوون، بەداخەوە دوای شەش سال لە داگیرکردنی شارەکە جارێکی تر هێرشی گرۆپە چەکدارەکانی ئۆپۆزوسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا لە چارچێوەی چالاکی بەیانی ئازادی (فجر الحرية) دا هێرشی ناوچەکەیان کرد، جارێکی دیکە خەڵکەکەمان کۆچبەری باکور و خۆرهەلاتی سوریا کران و لە تەبقا، رەقا، حەسەک، قامشلو و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان وە بەشێکیان رووی کردە حەلەب بەراستی دۆخێکی سەختەیان بینی لەبەر کەم بوونەوەی هاوکاری وە نەبوونی پێداویستەکانی سەرەتایی و دۆخێکی سەختەدا ژیانیان بەسەر برد، وە ئێستا دۆخێکی تری ئالۆزدان تەنیا نەک لەبەر پەنابەرێتی لەبەر ئەو هەڕەشانەی لە سەریان هەیە دەبێت مەترسی لەسەر دۆخی ئەو کەسانەی کە نەچار بوون روویان لە حەلەب بکەن، هەندێکیشان دەربازی عەفرین بوون، بە راستی ئەو گرۆپانە سەر بە تورکیان وە تورکیا ئەم گرۆپانە پەروەردە دەکات و پشتگیریان دەکات و هەموو جورە تێکەلیێک لەگەلیان هەیە، وە دەوڵەتی تورکیا و دەولەت باخچەلی لە تەنیشت ئەبوعەمشا و سەیف ئەبوبەکر بەرپرسیاری گرۆپە چەکدارەکانی تورکمان دەوەستن و دیمەنەکانیان بلاوودەکەنەوە ئەمەش ئەوە پشتراستدەکاتەوە کە دەولەتی تورکیا پەیوەندی بەو گرۆپە چەکدارەکان هەیە و بەرپرسیارن لەو هێرشانەی لەسەر خەلکی ئێمەی کوردا و پێشڵکردنی مافەکانیان.
قەندیل پرێس:
ژمارەی کۆچبەران لە عەفرین چەندە و ئامار و داتای تایبەت بە کۆچبەران هەیە ؟ لە سەرەتای داگیرکاری ساڵی ٢٠١٨ەوە ژمارەی شەهید و زیندانییەکان چەندە؟
ئیبراهیم شێخۆ:
خەلکی ئێمە لە عەفرین دوای شەش ساڵ لە کۆچبەری و دەردەسەری دووبارە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دا کەوتنە بەر هێرشی چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کاتێک ویستیان لە شەهبا بەرەو هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەلاتی سوریا کۆچ بکەن لەپێناو سەلامەتی گیانیانیان جارێکی تر تۆشی نەهامەتی و ئەشکەنجە بوون لە لایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا و نێزیکەی ١٠٠ هەزار کەس دووبارە کۆچبەر بوون، مەترسی زۆریان لەسەر هەبوو بریاڕی دەرکەوتنیان لەو ناوچانە بێ زەمینەسازی و ناچاری بوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەندێک خەڵک نەیانتوانی لەگەڵ کاروانەکانی کۆچبەران دەربازبن و دەربکەون و گەمارودرابوون، سەرباری چەندین هەوڵی ئیدارەی بەرێوەبەری خۆسەر لە باکوور و رۆژهەلاتی سوریا ناردنی پاس و ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ئەو خەلکانەی لەوێ گیریان خواردووە کە ژمارەیان نێزیکەی ١٠ هەزار تا ١٥ هەزار کەس بوون، نێزیکەی ٥ هەزار کەس لەو ناوچەیە توانیان رزگابن، بەڵام نێزیکەی دوو هەزار خێزانببە ناچاری بەرەو عەفرین چوون.
بەراستی ئەو خەڵکە مەدەنیەی عەفرین کە لە شەهبا، تەلرەفعەت و شیراوا ماون وەکو دیلی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و توشی ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر بوون، وە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی تورکیا لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا هەر لە تەمەنی ١٨ سالی تاکو ٣٠ و قوربانی زۆریان دا، گروپە چەکدارەکان سەرانە لە کۆچبەرانی عەفرین وەردەگرن کە بۆ مانەوە و هەروەها بۆ دەربازبوونیش بۆ هەرکەسێک لەو ناوچەیە و گەیشتن بە جێگایەکی سەلامەت هەزار دۆلار وەردەگرن و هەندێک کەسیش هەیە تا ٥ هەزار دۆلار وەردەگرن، زۆربەی گەنجەکان و بەشێکی زۆر لە ژن و مناڵیش دەستگیرکراون و گروپە چەکدارەکان بەرامبەر ئازادکردنیان داوای سەرانە دەکەن.
ئەبو عەمشات وەکو سەرۆکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا زۆر فشار دەخاتە سەر خەڵکی ناوچەکە و دەستیگرتووە بەسەر مال و موڵکی خەلکی عەفرین بۆ هەر کەسێک لە شەهبا لە هەزار تا پێنج هەزار دۆلار وەک سەرانە داوا دەکات، ئەمەش لەپێناو چوڵکردنی ناوچەکە لە کورد.
قەندیل پرێس:
دەوترێت بەشێک لە خەڵکی عەفرین کە لە شەهبا نیشتەجێ بوون بە ناچاری بەرەو عەفرین گواسترانەوە، ئایا ئەمە ڕاستە؟ بۆچی چەکدارەکان سەر بە تورکیا داوای پارە لە کۆچبەرەکان دەکەن؟
ئیبراهیم شێخۆ:
بەهۆی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە کوتایی مانگی تشرینی ٢٠٢٤ لە شەهبا و تەلرەفعەت و تەبقا بۆ سەر کۆچبەرانی عەفرین، زۆر لە خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانی کە نيزیکەی ٥٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و شەهیدبوون، بەڵام لە کاتی داگیرکردنی عەفرین لە ٢٠١٨ەوە تا کو ئێستا بەهۆی بۆردوومان، هێرشی چەکداری، ڕفاندن و ئەشکەنجەوە لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانیان نیزیکەی ٢٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و شەهیدبوون کە ٧٠٠ کەس بەهۆی بۆردوومانەوە بوون و لە نێوانیان دا ٩٨ ژن و زیاتر لە ١٠٠ منداڵیشیان هەن.
ژمارەی دەستگیرکراوەکانی خەڵکی عەفرین لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرین لە ٢٠١٨ ەوە تاکو ئێستا نێزیکەی ٩ هەزار و ٣٠٠ زیندانین، نێزیکەی ١٠٠٠ زیندانی ژن بوون و زۆربەیان ئازادکراون، بەڵام چارەنوسی نێزیکەی ٣٠٠٠ کەس نادیارە و ون بوون.
هەروەها لە رووداوەکانی شەهبادا نێزیکەی ٣٥٠ کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان گەنجن و دۆخی زیندانیەکان زۆر خراپە و چارەنوسیان نادیارە، و ٥٠ کەس شەهیدکراون.
قەندیل پرێس:
ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان یان ڕێکخراوە جیهانیەکان بواری مافی مرۆڤ ئاگاداری دۆخی کۆچبەرانی عەفرینن؟ پەیام و بانگەوازی ئێوە سەبارەت بە دۆخی عەفرین و کۆچبەران بۆ ڕای گشتی چییە؟
ئیبراهیم شێخۆ:
ئێمە وەکو رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین هەر لە سەرەتای رووداوەکان لە عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ و دواتریش لە تەبقا و رەقا لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ و ناوەند و میدیا جیهانیەکان لە پەیوەندیداین، بەڵگەی و دیکۆومەنتەکانی تاوانەکانی تورکیا و گروپەچەکدارەکانیان بەش دەکەین، ئامانجمان بە سزاگەیاندنی تاونباران بەهۆی ئەنخامدانی تاوانی جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان بەگشتی و لە عەفرین بە تایبەتی.
ئێمە پێمان وایە پێویستە وڵاتان و رێکخراوە جیهانیەکان بەئەرکی ئەخلاقی خۆیان هەڵسن و کار بۆ وەساندنی تاوانکاری بەرامبەر خەڵکی مەدەنی رۆژئاوای کوردستان و سوریا بکەن و هەوڵی جدی بدەن بۆ وەستاندنی جەنگ و وەساندنی ئەو هەرەشانەی لەسەر کۆبانێ هەن، هەروەها پێویستە کار بکەن بۆ دووبارە گەرانەوەی کۆچبەرانی عەفرین بۆ زيدی باب و باپیریان و ڕێگری لە گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکە بکەن.
قەندیل پرێس