سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شارەکانی قوروە و سنە کە دوانیان بە ناوەکانی زاهید خالیدیان و واحید خالیدیان، بران و کەماڵ ئاخرەتی بە هۆی بەشداری لە مانگرتنەکانی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە و مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. بەهەرژمارکردنی ئەم سێ حاڵەتە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی ڕۆژی سێی ڕێبەندان دەبێتە دوازدە کەس.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٣ی جەنیوەری ٢٠٢٥) دوو برای خەڵکی قوروە بە ناوەکانی زاهید خالیدیان تەمەن ٣٥ ساڵ و واحید خالیدیان تەمەن ٣٢ ساڵ لە دووکانی مۆبایل فرۆشی خۆیان لە گۆڕەپانی (اتحاد)ی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە هەمان ڕۆژ کەماڵ ئاخرەتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە جل شەخسییەکانەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.
قەندیل پرێس