به دەیان هەزار هاوڵاتی كۆچیان كردووە و كوردستانیان بەجێهێشتووە

سەرەڕای سەقامگیری هەرێمی كوردستان لە رووی ئەمنییەوە، بەڵام بەدەیان هەزار كورد لە چەند ساڵی رابردوودا هەوڵی ئەوەیان داوە كۆچ بكەن بۆ دەرەوەی وڵات، بەهۆی بێ‌ ئیشی و خراپی گوزەرانيانەوە.

بەکر بابانی، سەرۆکی ریکخراوی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵە عێراقییەکان و هەرێمی کوردستانی ئاشكرا كرد، “لە ساڵی 2014وە تاوەكو ئێستا 147,400 هاوڵاتی كورد هەرێمیان بەجێهێشتووە”.

راشیگەیاند، “زۆربەی ئەوانەی هەرێمی كوردستان بەجێدەهێڵن گەنجن و تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵدایە و ڕێژەیەكی زۆر ژن و منداڵیشیان تێدایە و 414 كەسیان ژیانیان لەدەستداوە، هەندێكیان لە دەریادا خنكاون و هەندێكیشیان بێسەروشوێنن”.

لەلای خۆیەوە بەختیار حەسەن، بەڕێوەبەری كاروباری گەنجانی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، “لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا پێنج هەزار گەنج كۆچیان كردووە، كە هەزار و 100 گەنجیان لە ئیدارەی راپەڕین بوون، بە هۆی بێ‌ ئیشی و بێزارییەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *