برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەریوان و سەقز

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی سیاوەش جەوانی لە سنووری بەستامی سەقز و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی سینا (ناسنامەی بنەماڵەی نادیار) لە سنووری باشماخی مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەز، سیاوەش جەوانی، کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی بەستامی سەقز لە بەشی پشت و ڕانەوە بەسەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە درێژەی ئەو تەقە ڕاستەوخۆیەی کە لە سنووری بەستامی سەقز ڕووی داوە، گرووپێک لە کۆڵبەران کراونەتە ئامانج و کۆڵبەرێک بریندار بووە، چوار سەر ئەسپی کۆڵبەران کوژراون، دوو سەر ئەسپ بریندار کراون و دوو سەر ئەسپی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممەش ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی سینا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران لە سنووری باشماخی مەریوان، بریندار بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *