بەهۆی ڕوداوەکانی ئەمدواییەوە، یەکێتیی نیشتمانى كوردستان، پەیوەندییە فەرمییەکانی لەگەڵ پارتی دیموكراتى كوردستان هەڵپەساردەوە.
بهگوێرهى زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی زۆر لەپارتی نیگەرانەو پێیوایە ڕۆڵی هەبوە لەو ڕوداوانەی ئەمدواییە لەسلێمانی ڕویانداوە کە دیارترینیان هەوڵدان بوە بۆ تیرۆرکردنی خودی بافڵ تاڵەبانی.
زانیاریەکان باس لەوەدەکەن، بافڵ تاڵەبانی لەوە توڕەیە کە پلانداڕێژەری کارەکە ئەژی ئەمین سەرۆکی پێشوی دەزگای زانیاریی یەکێتییە کە ئێستا لەهەولێرەو یەکێتیی پێیوایە، پارتی لەدژی یەکێتیی بەکاریدەهێنێت.
توڕەیی یەکێتیی بەو ئاراستەیەیە کە پارتی ڕێگەی بەئەژی ئەمین داوە ئازادانە کاربکاتو دەست بۆ دۆسییەی گەورە ببات لەسنوری سلێمانی لەنمونەی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانیو هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی “کودەتا”.
بافڵ تاڵهبانى داواى لهپارتى كردوه، دۆسییەی ئهژى ئهمین یەکلایی بکرێتەوەو ڕۆڵەکەی کۆتایی پێبهێنرێت.
یەکێتیی هەموو پەیوەندییە فەرمییەکانی لەگەڵ پارتی هەڵپەساردوەو ئێستا پەیوەندییەکانی هەردولا لەوپەڕی خراپیدایە.
قەندیل پرێس