ده‌وڵه‌ت باخچەلی سه‌رۆكى مه‌هه‌په له‌سه‌ر سه‌ردانى وه‌فده‌كه‌ى ده‌م پارتى بۆ گرتوخانه‌ى ئیمراڵى‌و دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هاته‌ده‌نگ‌و په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه، ده‌ڵێت:”سەردانەکە بۆ دورگەی ئیمراڵی دەستپێکێکی خێرداره‌و ئێستاش کاتی هەنگاوی کردەییەو پێویستە تورکیا بڕیاری خۆی بدات”.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی مەهەپە ڕایگه‌یاند، “سەردانەکەی وه‌فدى دەم پارتی بۆ دورگەی ئیمراڵی دەستپێکێکی خێرداره بۆ دیموکراسی‌و برایەتیی تورک‌و کورد‌و پتەوکردنیی ئەو پەیوەندییە”.
باخچەلی ده‌ڵێت:”ئێستا کاتی ئەوەیە قسەکان بکرێنە کردار، ئەنجامەکانیشی ڕابگەیەندرێن، نابێت هیچ هەنگاوێکیش لەسێبەری تیرۆر بمێنێتەوە، بۆیە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر بابەتی هەرە لەپێشینەیە بۆ فەراهەمکردن کۆدەنکیی کۆمەڵگەو برایەتیی”.
په‌یامه‌كه‌ى باخچه‌لى له‌كاتێكدایه، پێشنیوەڕۆی ڕۆژى 29ى 12ى 2024، پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی کۆبونەوەی ڕۆژى 28ى 12ى لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان لەزیندانی ئیمراڵی بڵاوکردەوە.
لەبارەی لێدوانی بەشێک لەبەرپرسانی تورکیا بۆ چارەکردنی پرسی کورد، ئۆجەلان ڕایگەیاندوە، “من لێهاتویی‌و ئیرادەم هەیە بۆ بەشداریی ئەرێنی پێویست لەبانگەوازەکەی ئەردۆغان‌و باخچەلی بۆ گفتوگۆ، سەردەم، سەردەمی ئاشتی‌و دیموکراسی‌و برایەتییە بۆ تورکیا‌و ناوچەکە”.
قەندیل پرێس