به‌په‌له

ئەکسیۆس: ئەمڕۆ سووریا و ئیسرائیل لە پاریس کۆدەبنەوە؛ پێنجەم کۆبوونەوەیانە

میدیایەکى ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ گەڕێکی نوێی کۆبوونەوە لەنێوان سووریا و ئیسرائیلدا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمنیی بە نێوەندگیریی واشنتن بەڕێوەدەچێت و ئەم گەڕە لەسەر خواستی ترەمپ دەستیپێکردووە.

تۆم باراک سەرۆکایەتیی دەکات
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکانی نێوان سووریا و ئیسرائیل لە پاریس دەکات.

کەسایەتییەکی ئەمنیی نزیک لە نەتانیاهوو
چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکان دوو ڕۆژ بخایەنن و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، سەرۆکایەتیی شاندی سووریا دەکات و یەچیل لەیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن، سەرۆکایەتی شاندی ئیسرائیل دەکات، کە کەسایەتییەکی ئەمنیی نزیکە لە بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. چاوەڕوانیش دەکرێت، جەنەراڵ ڕۆمان گۆفمان کە نەتانیاهو بەربژێری کردووە بۆ سەرۆکایەتییکردنی مۆساد و گیڵ ڕایچ، ڕاوێژکاری کاتیی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل لە دیدارەکاندا بەشداربن.

پێنجەم کۆبوونەوەی سووریا و ئیسرائیل
ئەمە پێنجەم گەڕی دیدار و کۆبوونەوەکانە لەنێوان هەردوو وڵاتدا و نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر کۆتا دیداریان ئەنجامدابوو. دیدار و دانوستانەکان بەهۆی جیاوازیی زۆر لە بۆچوونی دیمەشق و تەلئەڤیڤ و دەستلەکارکێشانەوەی ڕۆن دێرمەر، دانوستانکاری ئیسرائیلی هەڵپەسێردرابوون.

ئەجیندای کۆبوونەوەکە
بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەکسیۆس، دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان لەپێناو ڕێککەوتنی ئەمنیی کە هەریەک لە چەکداماڵینی باشووری سووریا و کشانەوەی ئیسرائیل لەو ناوچانەی دوای کەوتنی دەسەڵاتى بەشار ئەسەد دەستیبەسەردا گرتوون، لەخۆدەگرێت، پاش داواکاری ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ لە کۆتا دیداری لەگەڵ بینیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دێت.

گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەمنی
ترەمپ بە نەتانیاهوی گوتووە، پێویستە دانوستانەکان لەپێناو هەرچی زووە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی دەستپێبکەنەوە و لەبەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داواکارییەکەی ترەمپی پەسەندکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر بێت و ڕێککەوتن بکرێت، دەبێت هێڵە سوورەکانی ئیسرائیل لەبەرچاوبگیرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ١٩ خۆپیشاندەر کوژراون

خۆپیشاندانەکانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، لە ماوەی نۆ ڕۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *