به‌په‌له

ئەنەکەسە و پەیەدە بۆ دووەمجار کۆدەبنەوە

بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنەکەسە و پەیەدە جارێکی دیکە کۆببنەوە و ئەنجامی ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان پێکهێنراوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئەنجوومەنى نیشتمانیی کورد لە سووریا “ئەنەکەسە” و پارتی یەکێتیی دیموکرات “پەیەدە” لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ دەکەن لەسەر نەخشەڕێگەیەکی هاوبەش و یەکخستنی ریزەکانی کورد لەم قۆناغەى ئێستاى سووریادا.

هەروەها پێویستیی هەموارکردنەوەی راگەیاندنی دەستووری نوێی سووریا تاوتوێ دەکرێت.

لە کۆبوونەوەی یەکەمجاردا کۆمیتەى هاوبەش لەنێوان هەردوولا پێکهێندراوە بۆ چارەسەرکردنى گرفتە تەکنیکى و لۆجستییەکان بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى دووەمى نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە و لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی لیژنەکە دەکرێت .

رۆژى 18ـى ئازار “ئەنەکەسە” و “پەیەدە” بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی و مایکڵ کۆرێلا فەرماندەی سێنتکۆم کۆبوونەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بەربژێرێکی کورد و یەکێکی عەرەب لە کۆبانێ دەبنە پەرلەمانتار

فەرهاد شاهین، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا و شێواخ عەساس، بەربژێری عەرەب، لە کۆبانێ بوونە پەرلەمانتار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *