به‌په‌له

ئەنەکەسە و نوێنەری فەرەنسا لە قامشلۆ کۆدەبنەوە

شاندێکی ئەنەکەسە و نوێنەری فەرەنسا بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کۆببنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی “ئەمڕۆ (سێشەممە، 24-12-2024) شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لەگەڵ نوێنەری فەرەنسا کۆدەبێتەوە.”

ئەم کۆبوونەوەیە، دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی هەسەدە و ئەنەکەسە دێت، کە نوێنەرانی ئەمریکا و فەرەنسا تێیدا ئامادەبوون. سەرچاوەکە دەڵێت “کۆبوونەوەی ئەمڕۆش بۆ تاوتوێکردنی یەکهەڵوێستی و یەکدەنگیی کوردە.”

دوای کۆبوونەوەکەی ئەنەکەسە و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ئەنەکەسە لە راگەیێندراوێکدا گوتی کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنی هەڵوێستێکی یەکگرتووی کورد بووە لە چوارچێوەی سووریای نوێدا.

فەرماندەی گشتیی هەسەدەش راگەیێندراوێکی لە بارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند “پرسی یەکڕیزیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا.”

فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە راگەیاندبوو “کۆبوونەوەی ئەنەکەسە و مەزڵووم عەبدی ئەرێنی بوون و رێککەوتین دیالۆگ بەردەوام بێت. لە ماوەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکە لە نێوان هەردوولا دەکرێت.”

تاوەکو ئەمڕۆ، کاتی دووەم کۆبوونەوە دیاری نەکراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *