به‌په‌له

ئەنجومەنی سەربازی سوەیدا لە دژی هەڕەشەکانی هەتەشە کەوتە حالەتی ئامادەباشی

قەندیل پرێس

ئەمڕۆ ئاسایشی گشتی هەتەشە ڕایگەیاند: پێنج رۆژ وەک مۆلەت دەدەینە گروپە چەکدارەکانی دروزەکان چەکەکانیان دانێن و ئەو کەسانە ڕادەست بکەن کە بە چەک رووبەروویان بوونەتەوە.

لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا ئەمرۆ ١ـی ئاداری ٢٠٢٥ ئەنجومەنی سەربازی سوەیدا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو پێشهاتە مەیدانییە مەترسیدارانەی کە لە شاری جەرامانا روویدان، بە خێرایی و لەسەر بنەمای پابەندبوونمان بە پاراستنی گەل، ئەنجوومەنی سەربازی کۆکردنەوەی سەرجەم یەکە شەڕکەرەکانی بۆ بەرگریکردن لە خەڵک لە ئەگەری پێویست و دەستبەجێ دەکەونە حاڵەتی ئامادە باشی. لە کوتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە؛ “خوێنمان قوربانییە بۆ گەل”.

هاوکات وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: “ئێمە سوپامان ئامادەکردووە و پەیامێکی هۆشداری توندمان داوە کە ئەگەر ڕژێمی نوێی سوریا زیان بە دروزەکان بگەیەنێت، ئەوا لەلایەن ئێمەوە زیانیان پێدەگات.

لە هۆشداریەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە؛ “ئێمە پابەندین بە برا دروزەکانمان لە ئیسرائیل هەموو هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە برا دروزەکانیان لە سوریاش دەدەین، هەروەها هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێین بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەوان”.

بەرزاییەکانی جۆلان، سوەیدا و زۆربەی شارۆچکەکانی باشوری سوریا لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیل و ئەنجومەنی سەربازی دروزەکانی هاوپەیمانی ئیسرائیل دایە، پێشتر وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕاگەیاندبوو: “هەر هەوڵێکی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بدەن بۆ جێگیرکردن و دروستکردنی پێگەی خۆیان لە ناوچەی ئەمنی لە باشووری سوریا، ئێمە بە ئاگر ڕووبەڕوویان دەبینەوە و چیتر ڕێگە نادەین باشووری سوریا ببێتە باشووری لوبنان”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچه‌لی وه‌ڵامی بارزانی ده‌داته‌وه‌: هه‌ر گورگه‌ بۆره‌كه‌م و تا مردنیش هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌، رایگه‌یاند، ئیستیفزازه‌كانی جزیره رامان ناگرن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر گورگه‌ بۆره‌كه‌م …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *