ئەمریکییەکان هیچ داواکارییەکی ئەحمەد شەرعیان جێبەجێنەکرد

لە کۆبونەوەی ئەحمەد شەرع و شاندی ئەمریکییەکاندا مەلەفی سزاکان باس نەکراوە و سەرۆکی تەحریر شامیان خستە بەردەم بژاردەی جێبەجێکردنی بەیاننامەی لوتکەی عەقەبە و هۆکاری ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیش ئەوەبووە کە “وەسف”ی کۆبونەوەکە نەکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی ئەمریکییەکان گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بۆبونەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەی پێکراوە، شاندەکە لە هۆتێلێکدا مانەوە و ڕازی نەبوون بچێنە کۆشک نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا، بەڵکو ئەحمەد شەرع چووەتە شوێنی مانەوەی شاندەکە.

ئامانجی شاندی ئەمریکییەکان کۆبونەوەبووە لەگەڵ هەموو سوریەکان نەک تەنها ئەحمەد شەرع و دیداری یەکەم و دووەم لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەروەها لەگەڵ بەرگری شارستانی بووە، دواتر دیداریان لەگەڵ شەرع هەبووە.

لەبارەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە، کە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع هەڵوەشایەوە، مەبەست لە ئەنجامنەدانی خۆلادان بووە لە “وەسفکردن”ی کۆبوونەوەکە.

هەرچەندە لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە هەوڵدراوە باسی لابردنی سزاکان بکرێت، بەڵام وەڵامەکە ئەوە بووە، کە هێشتا زووە باسی ئەم بابەتە بکەن و ڕەتکرانەوە باسیان لێبکرێت و کۆبوونەوەکە ماوەیەکی زۆری نەخایاندووە.

شاندەکە ئەحمەد شەرعیان خستە بەردەم بژاردەی جێبەجێکردنی داواکاری لوتکەی عەقەبە کە پاڵپشتی لە پرۆسەیەکی ڕاگوزەرانی سیاسی ئاشتیانە دەكەن لە سوریا، کە هەمو هێزەکان تێیدا بەشداربن.

ئەوەش زانراوە، شاندی ئەمریکییەکان بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوە لەگەڵ سوورییەکان و نوێنەرەکانیان بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکیان دەست بکەوێت کە سوورییەکان چییان دەوێت و نەک تەحریر شام چییان دەوێت

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا قەیرانی چەکی هەیە ئێرانیش ٩٠٪ی توانای موشەکییەکەی بەدەستهێناوەتەوە

​لە ڕاپۆرتێکی پێچەوانە بە بانگەشەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە باسی لە لەناوچوونی توانای سەربازیی ئێران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *