به‌په‌له

ئەمریکا له‌ڕێگه‌ى باشوورەوە كاروانێكى گه‌وره‌ى هاوكاریى سەربازیی‌ گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا کاروانێکی گەورەی هاوکاریی سەربازیی‌و لۆجیستیی لەڕێگه‌ی باشووری کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە.

ڕوانگەکە باسی لەوەکردوە، دوێنی چوارشەممە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کاروانێکی نوێیان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە کە له‌نزیکەی 30 بارهەڵگر پێکهاتوەو ئامێری لۆجستیی‌و پزیشکیی‌و هەروەک زرێپۆشی سەربازییان لەخۆگرتوە.

ئەوەش هاتوە، کاروانەکە لە باشووری کوردستانەوە هاتوەو لەڕێگه‌ی دەروازەی سنوریی وەلیدەوە داخڵی ڕۆژئاوای کوردستان بوەو ڕویان لەبنکە سەربازییەکانی سەر بەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەناوچەکە کردوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە کاروانێکی سەربازیی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕێگەی دەروازەی سنوریی وەلیدەوە هاتە ناو خاکی سوریاو بەرەو بنکەی قەسرەک لەباکوری پارێزگای حەسەکە بەڕێکەوتوە.

هەروەک هەلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانان بۆ دەستەبەرکردنی ڕێڕەوی کاروانەکە بەئاسمانەوە سوڕاونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کاروانەکە پێکهاتوە لە 15 بارهەڵگر کە بەتانکەری سوتەمەنیی‌و کۆنتێنەری داخراویان بارکردوە کە نەزانراوە چییان بۆ ناوچەکە گواستوه‌تەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *