کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز ڕایگەیاند کە ترامپ، سەرۆکۆماری ئەمریکا بڕیاری داوە کە ڕێکخراوی ئێخوانولموسلیمین بخاتە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە.
ترامپ لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە توندوترین و لێبڕاوانەترین شێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەڵگەکانیشی خەریکە ئامادە دەبن.
لە بڕیارەکەی ترامپدا هاتووە: ئەم بڕیارە پرۆسەیەک دەست پێ دەکات کە لقەکان یان ژێرخانەکانی ڕێکخراوی ئێخوانولموسلیمین وەکوو ڕێکخراوی تێرۆریستیی دەرەکی دەناسێنێ کە مەبەست لقەکانی ئەم گرووپە لە لوبنان، میسر و ئۆردۆنە.
ئەم بڕیارەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دراوە کە یاسادانەرە کۆماریخوازەکان لە کۆنگرەدا، گوشارەکان بۆ بەتێرۆریستی ناسینی ئەم ڕێکخراوەیان بۆ سەر دەوڵەتی ئەمریکا زیاد کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەم بڕیارە پێش بە پشتیوانییە داراییەکان لەم گرووپە لە نێوخۆی ئەمریکا دەگرێت و چوونی ئەندامانی ئەم گرووپە بۆ نێو خاکی ئەمریکاش قەدەغە دەکات.
قەندیل پرێس