به‌په‌له

ئەردۆغان رەخنە لەبارزانی دەگرێت و دەڵێت جێی قبوڵکردن نییە

ەردۆغان، ڕەخنەی لەمەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گرت، سەبارەت بەوەی نوسینگەکەی “باخچەلی بەگورگ لەپێستی مەڕدا” ناوبردووەو دەڵێت “قبوڵ ناکرێت”.

بارزانی بەشداری چوارەمین سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری کرد کە لە لایەن پارێزگاری شرناخەوە لە ٢٩ی ١١ ڕێکخرابوو، وێنەی پاسەوانەکانی بەچەکەوەو “ئاڵای کوردستان” لەسەر قۆڵیان بووە، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو ڕەخنەی بەشێک لەکاربەدەستانی تورکیای لێکەوتەوە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تورکگون، وێنەی پاسەوانەکانی بە”شەرمەزارکەر” وەسف کرد.

لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی بارزانی لەوەڵامی باخچەلیدا، لێدوانەکانی سەرۆکی مەهەپەی بە “بەرهەمی بیرکردنەوەی شۆڤێنی” وەسف کردو رایگەیاند “ئێمە پێمان وابوو کە خودا ڕێنوێنی دەوڵەت باخچەلی کردووەو وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنیزم هێناوە، بەڵام هەر گورگەو لەپێستی مەڕدا”.

هەرچەندە ئەردۆغان ڕاستەوخۆ ناوی بارزانی نەهێنایە ئاراوە، بەڵام وتی “دەمەوێت ئەوە دەرببڕم کە ئەو لێدوانانەی هاوپەیمانەکەمان دەوڵەت باخچەلی دەکاتە ئامانج، قبوڵ ناکرێت”.

وتیشی “هەردوو وتەبێژی حزبەکەمان و وەزارەتی دەرەوە ناڕەحەتی خۆمان سەبارەت بەو بابەتە دەربڕیوە و داوای ڕوونکردنەوەمان کردووە. پێویستە ئەم هەڵە گەورەیە بەزووترین کات چاک بکرێتەوە و ڕاست بکرێتەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *