به‌په‌له

ئێران: وەڵامی نامەکەی ترەمپمان دایەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵامی نامەکەی سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە و لە رێگەی عومانەوە وڵامەکە نێردراوە.

عەباس عێراقچی، بە ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێرانی راگەیاند، وەڵامی فەرمیی ئێران بۆ نامەی سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی گونجاو و لە رێگەی وڵاتی عومانەوە نێردراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “وەڵامی فەرمیی ئێران بۆ نامەی ترەمپ، رۆژی چوارشەممە، 26ـی مانگ لە رێگەی عومانەوە نێردراوە. ئەم وەڵامە فەرمییەش نامەیەکە کە تێیدا را و بۆچوونی ئێمەیە لەبارەی دۆخی هەنووکەیی و نامەکەی بەڕێز ترەمپ کە بە شێوەی تەواو روونکراوەتەوە و بە لایەنی بەرامبەر گەیێندراوە.”

عێراقچی جەخت لەوە دەکاتەوە، سیاسەتیان هەمان سیاسەتی پێشووە کە نەبوونی دانوستاندنی راستەوخۆیە لەژێر ئەوپەڕی گوشار و هەڕەشەی سەربازیدا، بەڵام دانوستاندنی ناراستەوخۆ هەروەک رابردووش هەبووە، دەتوانێ بەردەوام بێت.

دەشڵێت، دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لە کابینەی حەسەن رووحانی و ئیبراهیم رەئیسیشدا هەبووە.

رۆژی 12ی ئاداری ئەمساڵ، راوێژکاری سەرۆکی ئیمارات نامەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی گەیاندە تاران.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *