به‌په‌له

ئیندیپیندێنت: نزیکەی هەزار ئەندامی پەکەکە بەبێ کێشە دەگەڕێنەوە تورکیا

ڕۆژنامەی ئیندیپیندێنت دەڵێت، نزیکەی هەزار ئەندامی پەکەکە دەتوانن بەبێ کێشە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، بەڵام بەرپرسانی پارتەکە لە دەرەوەی تورکیا دەمێننەوە.

دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە
بەگوێرەی نووسینێکی نەوزاد چیچەک، بەڕێوەبەری گشتیی پێگەی ئیندیپیندێنتی تورکی، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە یاسایی و یاسا نوێیانەی دەردەکرێن، لەنێوان 950 تاوەکو هەزار و 50 ئەندامی پەکەکە کە “بەلای تورکیاوە” دەستیان نەچووەتە “تاوان”، دەتوانن بەبێ کێشە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.

بەرپرسانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپا دەمێننەوە
چیچەک کە دەڵێت، پشتی بە قسەی چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان، تورکیا، عێراق و پەکەکە بەستووە، باسی لەوەشکردووە، لە نزیکەی 232 بەرپرسی پەکەکە، 30 بۆ 40 کەسیان بەرپرسی باڵان و بڕیارە بەشی زۆریان لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە یان بە ئازادی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەوروپادا هاتوچۆ بکەن، بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەنێوان ئەنقەرە، بەغدا و هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت.

تەنها پەکەکە دەگرێتەوە
وەک چیچەک دەڵێت، ئەو یاسایەی کە ناوی لێدەنرێت، یاسای دەرفەت و چاوەڕواندەکرێت لە ئەگەری پێشکەوتنی پرۆسەکەدا دەربکرێت، تایبەت دەبێت بە پەکەکە و ڕێکخراوەکانی دیکە ناگرێتەوە، لەوانەش بزووتنەوەی خزمەت.

زیندانیانی پەکەکە ئازاد دەکرێن
چیچەک ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەگەری کۆتاییهاتنی تەواوەتیی پەکەکەدا، لەو چوار هەزار و 200 کەسەی لەسەر دۆسیەی پەکەکە و کەجەکە لە زیندانەکانی تورکیادان و بەشێکیان بە زیندانیکردنی هەمیشەیی سزادراون، هەنگاوی یاساییان لەبارەوە دەنرێت و دەرگای ئازادبوونیان بۆ دەکرێتەوە، چونکە بەشی زۆریان لەسەر ئەندامبوون لە پەکەکە سزادراون و لەگەڵ نەمانی پەکەکەدا، ئەو بەڵگەیەیان لەسەر نامێنێت بەهۆیەوە سزادراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە دوواین دیمانەیدا گوتی، پێویستیان بە لێبوردنی گستیی نییە و یاسای ئازادیخوازنەیان دەوێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *