ئیلهام ئەحمەد لە کۆنفرانسەکەی ئەتینا قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەبێت سیستەمە ئەمنی و ئابووری و پەروەردەییەکان ببنە خۆجێی.
ڕۆژی شەممە کۆنفرانسی “پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێووەچوو.
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، کێشەی ئابووری فشاری سەر ژنان زیاتربوون و چارەسەر نەبوون، گوتی: “سوریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆیی و قەیرانی مەزندایە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەتەشە تاکڕەوانە بڕیاردەدات و بەشداری بە گەلان ناکات”.
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند ئەگەر دامەزراوەکانی دەوڵەت هەموارنەکرێنەوە، لە ڕۆژانی ئایندەدا گەل و باوەڕەکان ڕووبەڕووی مەترسی گرووپە جیهادییەکان و چەتەکانی داعش دەبنەوە، دووپاتی کردەوە، ئەگەر ئیدارەی سوریا پێداگربێت لەسەر مەرکەزییەت، ئەوا مەترسی شەڕی ناوخۆیی هەیە و پێکهاتەکان بڕیاری سەربەخۆ دەدەن.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد چەندین دەوڵەت گەمارۆیان لەسەر سوریا هەڵگرتووە، چاوەڕێ دەکەن ئیدارەیەکی دیموکراتیک دابمەزرێت کە هەمووان بگرێتەخۆ، بەڵام فشاری چەتە جیهادییەکان بۆ سەر ژنان زیاتر بووە و مافی ژنان پێشێل دەکرێت، جەختی کردەوە کە مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری چارەسەرە بۆ هەموو کێشەکانی سوریا.
ئیلهام ئەحمەد تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەکان لەگەڵ ڕژێمی دیمەشق، ڕایگەیاند دەبێت سیستەمە ئەمنی و ئابووری و پەروەردەییەکان ببنە خۆجێی.
دووپاتی کردەوە، ناکرێت بگەڕێنەوە بۆ سیستەمی ڕژێمی بەعس و دەبێت سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەری دابمەزرێت. مەترسی داعش هێشتا ماوە، هێزی هەرە گرنگ بەرامبەر ئەم مەترسییە تەنها هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)ـیە.
ئیلهام ئەحمەد جەختی کردەوە، ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، کاریگەریی لەسەر ئەوان و هەرێمەکە دەکات، ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ گرنگن و دەبێت کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
هەروەها جەختی کردەوە، دەبێت پاش کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە، هەنگاوی یاسایی و دیموکراتیک بنرێت و پرۆسەی ئاشتی بەگوێرەی چوارچێوە یاساییەکان بەردەوام بن.
قەندیل پرێس