قەندیل پرێس/ برۆکسل
ئەمڕۆ ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە برۆكسلی پایتەختی وڵاتی بەلجیكا، بە بەشداری نێزیکەی ٧٠ نوێنەری پارتی سیاسی و كەسایەتی سەربەخۆ و ئەكادیمی، بە ئامادەبوونی ئیلهام ئەحمەد، نوێنەرایەتی خۆبەڕێوبەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی رۆژئاڤای كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا، لەگەڵ مەترسییەكانی توركیا لە رێگای هێزە چەكدارەكانەوە.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی دەستە پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆبەڕێوبەری كە ئامادەی گفتوگۆكە بوو، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند:
“بە بەردەوامی لەگەڵ ئەمریكاوە لە پەیوەندی و گفتوگۆداین لەگەڵ یەكتری”، دوای گۆڕینی ئیدارەی نوێی ئەمریكا “ئێران بە ئامانج دەگیرێت”.
وتیشی: “خواستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاڤا بۆ قۆناغی دوای كەوتنی رژێمی بەعسی سوری سوریای نوێ پێویستە لەسوریای بەشار ئەسەد جیاوازبێت و هەموو پێكهاتەكانی تێدابێت و شوێنیان ببێتەوە، تا بتوانن بەیەكەوە بەبێ كێشە بژین”.
دەربارەی رۆلی رووسیا لە سوریادا ئیلهام ئەحمەد ڕاگەیاند: ”رووسیا لە تورتوس ماوە و لەناوچەكانی دیكە پێگەكانی چۆڵكردووە”.
لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەدا، بەشداربوان كە لە وڵاتی جیاجیاوە بانگهێشتكرابوون، لە رێگای پێشنیار و هەڵسەنگاندنی دۆخی سوریا ومەترسییەكانی توركیا
بۆسەر رۆژئاڤا، رەخنەی لە سیاسەتی رووماڵكردنی بەشێك لە كەناڵە راگەیاندنەكان گیرا بەوەی زانیارییەكان دەشێونێنن و بەشێك لە هێزەكان دەكەن بە پاڵەوان. بڕیارە بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی و هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بڵاوبکەنەوە.
هەر ئەمرۆ وەفدێکی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کۆبانێ لەگەڵ نوێنەرانی سوپای نشتیمانی سوریا کۆبوونەوە و دوای دوو کاتژمێر لە گفتۆگۆ وەفدی سوپای نشتیمانی سوریا رازی نەبوون ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای نشتیمانی درێژ بکرێتەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کرد کە پێویستە بەنداوی تشرین بکەوێتە ژێر کۆنترۆلیان و بنکەیەکی سەربازی لە سور گۆری شا سەلمان دروست بکەن، هێزەکانی هەسەدە بە قوڵایی ٣٥ کم لە کۆبانێ دورکەونەوە.
قەندیل پرێس زانیویەتی لە بەرامبەردا هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە ئامادە نین دەستبەرداری کۆبانێ و بەنداوی تشرین بن، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی ئاییندەدا شەریکی قورس لە نێوان هەسەدە و سوپای سوریای نشتیمانی سەر بە تورکیا لە کۆبانێ روودەدات.
مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕاگەیاند: ئەو ڕێکەوتنەى لە ڕێگەی نێوەندگیریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لەنێوان هەسەدە و تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانى ئەنجام درا جێبەجێ نەکراوە
بەپێ ئەو هاوکێشە نوێیەی لە سوریادا هەیە ئەوە روونتر دەبێت کە رۆژئاوای فۆرات بۆ هێزەکانی سەر بە تورکیا ماوە و رۆژهەلاتی فۆراتیش بۆ هەسەدە مسۆگەرتر دەبێت، بەڵام تورکیا بەمە رازی نیە و نایەوێت سنوری هاوبەشی لەگەڵ هەسەدە هەبێت، شەڕێکی دیکە چاوەڕێی هەسەدە دەکات.
قەندیل پرێس





