ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی كه له بڕیاره ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڕێگه‌ی ئۆنلاین وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
بڕیاره رۆژانی 6 و 7ی ئه‌م مانگه كۆنفرانسی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی له ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن ده‌م پارتییه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی میدیای باكوری كوردستان ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا له یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌ڕێگه‌ی ئۆنلاین وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
بڕیارە زۆرێک لە کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکان بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن و کۆنفرانسەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی (جەم کاراجا) لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
قەندیل پرێس