به‌په‌له

ئیسرائیل هێرشێکی نوێی کردەسەر چەکدارانی ئەحمەد شەرع

ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کێڵگەیەکی لە سویدا لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا کردە ئامانج و چەکدارانی ئەحمەد شەرعی بۆردوومان کردووەو سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پەیامنێری کەناڵی سکای نیوز عەرەبی ڕایگەیاند کە هێرشەکە کێڵگەیەکی ڕۆژئاوای شاری سویدای کردۆتە ئامانج، پێدەچێت لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بووبێت کە بەسەر شارەکەدا فڕیوە.

میدیاکانی سوریا دەڵێن، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر ئەو شارەدا فڕیوە، دەنگی تەقینەوەیەکیان لە سویدا بیستووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە پشت پەردەی نێوەندگیریی پارتی و یەکێتییەوە؛ قەندیل پرێس پیلانە مەترسیدارەکەی تاران بۆ لێدانی هێزەکانی ڕۆژهەڵات ئاشكرا دەکات

قەندیل پرێس:  ڕاپۆرتی تایبەت سەردانی فەرماندەکەی سوپای پاسداران و گۆڕانی هاوکێشەکان لە سەردەمێکدا کە هاوکێشە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *