به‌په‌له

ئیبراهیم عەلیزادە: بەڵێ کۆبوونەوەمان کردووە بەڵام تاکوو ڕاگەیێندراوی فەرمی بڵاو نەبێتەوە ناتوانم وردەکاری باس بکەم

ئیبراهیم عەلیزادە دەبیری یەکەمی کۆمەڵە ڕێکخراویی کوردستانی حزبی کۆمونیستی ئێران لە وتووێژێکدا کۆبوونەوەی ٧ حزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ئێران پشتراست کردەوەو وتی: «بەڵێ کۆبوونەوەمان کردووە بەڵام تاکوو ڕاگەیێندراوی فەرمی بڵاو نەبێتەوە ناتوانم وردەکاری باس بکەم»

عەلیزادە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد “ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا پەیوەندی بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل نییە بەڵکوو نیازێکە کە کوردستانی ئێران [رۆژهەڵاتی کوردستان] پێویستی پێیە”. سەبارەت بە نیازەکەش ڕوونی کردەوەو وتی “لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی جددی لەناو ئێران وەکوو رووخانی کۆماری ئیسلامی یان تێکچوونی باڵانسی دەسەڵات لەناو ئێران یان هەر رووداوێکی دراماتیکی سیاسی دیکە، ئێمە [حیزبەکان] پێویستمان بە یەکڕیزییەکە کە بتوانێت کوردستان بپارێزێت چونکە لە ئەگەری نەبوونی وەها یەکڕیزییەکدا، کوردستان لە ناو خوێنی خۆیدا دەخنکێت.”

عەلیزادە هەروەها سەبارەت بە شەڕ و خنکان لەناو خوێندا، ڕوونی کردەوە کە مەبەستی چەکدار بوونی حیزبەکانەو هیچ ئاماژەیەکی بە ئەگەری هێرش لە ناوەندی ئێرانەوە بۆ سەر کوردستان نەکرد و وتی “بەداخەوە هەموو حیزبەکان چەکدارن و هەمووشیان ڕێکخستنیان هەیەو هەمووشیان دەسەڵاتخوازن بێجگە حیزبەکەی ئێمە”. عەلیزادە ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەزموونی مێژوویی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان و شەڕی ناوخۆیی لە کوردستاندا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ لەبار چوونی بزووتنەوە سیاسییەکان بۆیە ئامانجمان لەم کۆبوونەوەیە ئەوەیە هەوڵ بدەین کەشوهەوایێکی موتەمەدنانە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ لەناو حیزبەکانی کوردستان بخوڵقێنین”

عەلیزادە بە ئاماژەدان بە تەحەزوب بوونی کوردستان وتی “ کۆمەڵگەی کوردستان کۆمەڵگەیەکی فرە حیزبییە، واتە کوردستان کۆمەڵگەیەکە کە لە حیزبگەلێکی جۆراوجۆر پێکهاتووە، کە هەر کامەیان بۆ خۆیان خاونی جێگەوپێگەی خۆیانن لەناو کۆمەڵگادا جیالەوش چەکیان بەدەستەوەیەو خاونی پووڵ و ئیمکاناتی ئابوورین کە هەموو ئەم بابەتگەلە بووەتە هۆی ئەوەی کە کوردستان لە دۆخێکی حەساسدا بێ.”

عەلیزادە لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە گرنگی ئەم کۆبوونەوە وتی “ دۆخی کوردستان بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە جیاوازە هەر حیزبێک لایەنگەری شتێکە؛ یەکێک لە ئیسرائیل دیفاع دەکات، یەکێک ناو شورای فڵانە […] یەکێک ئومێدی بە ئیسڵاحتەڵەبەکان بەستووە، یەکێک ئومێدی بە دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامییە، یەکێک لەگەڵ موجاهەدین خەڵق سەروسڕی هەیە، بۆیە لەئاوا دۆخێکدا رێکخراوێکی کۆمونیستی چۆن دەتوانێت رێگای خۆی بدۆزێتەوە!؟ دیارە لە ئاوەها دۆخێکدا تەنیا بە سیاسەتکردن و دیزاینی سیاسی دەبێت بڕۆینە پێشەوە نە بە هەڵوێستی سیاسی. بۆیە ئێمە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم دۆخەدا پێویستمان بەم جۆرە جووڵانەوەیەیە تا بەرژەوەندییەکانی خەڵک پارێزراو بێ”.

ئیبراهیم عەلیزادە سەبارەت بە ئاستی هاوکاری و ئامانجی کۆبوونەوەکە کە ئایا هاوکارییەکان ئەمنی و سەربازی دەبێت یان نە، وە بڕیارە ڕەشنووسێک ئامادە بکرێت وتی “ من ناتوانم سەبارەت بەوە هیچ بڵێم تەنیا دەتوانم خواستی خۆمان [حیزبەکەیان] بڵێم چونکە هەر لایەنەو خواست و ویستی خۆی هەیە. ئێمە وتوومانە بۆ ئەوەی ئەو ئەگەرە مەترسیدارانە کە باسم کرد کەم بێتەوە دەبێت دیالۆگ لە نێوان حیزبەکاندا دەست پێ بکات و دیالۆگەکەش نابێت شەڕانیی و جەنگی بێت. واتە دوور بێت لە زمانی زبر و بەشێوەی موتەمەدنانە بێت وەکوو هەموو وڵاتانی جیهان. هەرچەندە خۆشبین نیم بەم کۆبوونەوەیە بەڵام واقیع بینم. بۆ نموونە بڕیار بوو کەس ئاگاداری ئەم کۆبوونەوەیە نەبێت بەڵام دەرکەوت لایەنەکان پابەندی ئەم بڕیارە نەبوون و بابەتەکە میدیایی کرایەوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تۆڕی 8ی مارس: 53 ژن له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم كوژراون

تۆڕی 8ی مارس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *