به‌په‌له

ئاکپارتی: دەبێت پەکەکە لە عێراق، ئێران و سووریا چەک دابنێت

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئەوان هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و جەختی کردەوە، دەبێت ئەو حیزبە لە هەموو باڵەکانییەوە لە عێراق، ئێران و سووریا چەک دابنێت.

بەگوێرەی قسەکانی عومەر چەلیک، میکانیزمێکی پشتڕاستکردنەوە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی چەکدانانەکە دامەزراوە و گوتی، “چاوی سوپای تورکیا و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) لەسەر گۆڕەپانەکەیە، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە، کە ئایا بەڕاستی چەک دادەنرێت و ئایا ئەم چەکدانانە بە واتای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دێت.”

گوتەبێژی ئاکپارتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە “لایەنی دارایی” پەکەکە وەسف دەکات و دەڵێت، دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

سەبارەت بە شێوازی جێبەجێکردنی پرۆسەکە، عومەر چەلیک روونیکردەوە، لەوانەیە لە عێراق و سووریا جیاواز بێت؛ لە عێراق لە رێگەی چەکدانانەوە دەبێت و لە سووریاش لە رێگەی پابەندبوون بە رێککەوتنی 10ی ئادار.

عومەر چەلیک گوتی کە پشتڕاستکردنەوەی کۆتایی لەلایەن سوپای تورکیا و میتەوە دەبێت و ئەو میکانیزمەی کە بڕیار لەسەر ئەمە دەدات، “لە چوارچێوەیەکدا دەبێت کە بە بڕیاری بەڕێز سەرۆککۆمارمان دادەمەزرێت.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

رائیل بارەگایەکی مانگی سوری ئێرانی لە تاران بۆردوومانکرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *